له چاوه‌ڕوانی (گۆدۆ) دا.....
20/07/2012, 12:00 (GMT+1)
چاوه‌ڕوانی دیده‌نی ئه‌و ، پێی چه‌شتم ناسۆری ژیان
وه‌ک چاوه‌ڕوانی هه‌نگێکه ، بۆ ماچی ده‌می چرۆکان
له شاقه‌ڵای به‌فرێک ده‌چێت له نێوه‌ندی وه‌رزی زستان
که به ترسه‌وه ده‌ڕوانێ له خۆری ده‌م که‌لی به‌یان
ئه‌م هه‌موو عه‌مره‌م سه‌رف کرد ، نه‌مبینی خونچه و چرۆیه
خه‌ڵکی به پلار جارجارێ , ده‌ڵێن : چاوه‌ڕێی(گۆدۆیه)1 .....
1 (گۆدۆ) که‌سایه‌تیه‌کی ناو ئوستوره‌یه‌که.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























