<

بۆچى پارتى له دڵى كوردستان شكستى خوارد؟؟

04/04/2010, 12:00 (GMT+1)
ئێمه له كوردستان به پێچە وانه ى هه موو گە لانى پێشكه وتنخوازو دیموكراتى پە یڕە و له شكسته كانمان ده كەین. كه سێك یان حزبێك شكست ده هێنێت ئه وا به بێ دوودڵى ده ست له كارده كێشێته وه وپیروزبایى له ڕكابه رەكەى دەكات.كه چى له لاى ئیمه ى ڕۆژهه ڵاتى پە یڕه وى ئه ومۆدیل وپه نده ده كه ین كه ده ڵێت((من المهد الى اللحد))وه كو ئه وه وابێت كه ته نهاكورسى ده سه ڵات شایسته ى ته نهاوته نها ئێمه بێت .شكستى پارتى له كەركوك كه هه ندێك كه س باسى ده كه ن كه گوایا پارتى لاوازه یان بتكه ى جه ماوه رى
نییه، به ڵام من پێم وانییه وابێت به ڵكو ئه ندام ولایه نگران وهه وادارانى پارتى تۆڵه ى چه ند ساڵه ى خۆیان كرده وه له كۆمه ڵێك مشه خۆرو دكتاتۆرى ناولقى3ى پارتى كه له دواى پرۆسه ى ئازادى عێراقه وه بونه ته مۆته كه ى سه ردڵى ئه و شاره ,وه ك نجات حسن ومحمدخورشید كه ئه توانى((مالكی))ببینى به ڵام ناتوانى به ئاسانى ئه ودوو زاته ببینى به ڵگه ى قسه كانمان ئه وه یه كه له ساڵى پارخاتوو سۆزان له سه ر تۆڕى ئه نته رنێت مشتێك له خه روارى گه نده ڵى وبێ مۆراڵى ئه وزاته واتا((نجات حسن))ى بڵاوكرده وه كه زیاترله (16)هه زاركه س بابه ته كەى خوێنده وه ,كه گومانم نییە ئه و كه سا نه ى ئه وبابه ته یا ن خوێنده وه زیاتر ڕێكخستنه كانی پارتى بوون له كه ركووك.ئه كه ر راست بیت یان درۆ ئه و قسانه ى خاتوو سۆزان ئه وا ئه وبابه تانه كاردانه وه یه كى زۆرخراپى بوو له سه ر ده رونى خه ڵكى شارى كه ركووك بەگشتى وڕیكخستنه كانى پارتى به تایبه تى. لێره دا ده ست ده خه ینه سه رئه وخاڵ وهۆیانه ى كه بووه هۆى شكستى پارتى له كه ركووك:-
1-سه رنه دانى كاك مسعود بۆشارى كەركوك،له دواى پرۆسه ى ئازادى عێراقه وه ته نها یه ك جارسه ردانى كردووه.
2- دوورى سه ركردایه تى پارتى له جه ماوه ر. كه هه ریه كه له دۆڵێكدان.
3- دواكه وتنى به ستنى كۆنگەرەكه بۆماوه ى 11 ساڵه نەبەستراوە, بوئه وه ى خوێنێكى نوێ ببه خشێته جه سته ى ئه وحزبه.
4-نه بوونى كاندیدێكى خاوه ن جه ماوه ری فراوان له گه ڵ ڕێزم بۆكاندیده كانى پارتى كه هه موویان به ته مه ن گه وره وئیكسپایه رى سیاسین بوون.
5/چه واشه كردنى سه ركردایه تى له لایه ن(لقى 3)وه كه لێره دا ده مه وێ له سه رزارى خه ڵكى كه ركوك نوكته یەك بگێرمه وه كه به زۆرى باسى ده كه ن,
ڕۆژێكیان فازل میرانى سه ردانى لقى 3 ده كات وله گه ڵ نجات حسن ده چنه سه ربانەكه ى لق.وه به حوكمى ئه وه ى كه مه ڵبه ندى(2)ى یه كیتى نزیكه له باره گاى لقه وه وخه ڵكێكى زۆرى تێداكوببونه وه له ناومه ڵبه ند, فازل میرانى پرسیارى له نجات حسن ده كات ئه وقه ره بالغیه جییه له ناو ئه و

یه كیتى نزیكه له باره كاى لقه وه وخه لكیكى زورتییداكوببونه وه له ناومه لبه ند. فازل میرانى برسیار له نجاە حسن ده كات ئه وقه ره باڵغیه چییه له ناو ئه و شوێنه، ئه ویش وه ڵام ده داته وه كه ئه وشوێنه((گه راجى به غدایه))!!!!!!! .
له كۆتایدا داواكارم له سه ركردایه تى پارتى ئاوڕێكى جدى بده نه وه له شارى كه ركوك وهه رچى گه نده ڵ ودز هه یه شاربه ده ریان بكات یان هه رچى باره گاى حزبى هه یه دایبخات. له به رخاترى چاوى ره شى به رپرسیارانى لقى 3 وه نییه‌ پارتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناوه‌ به‌لکو سودفه‌یه‌ و هیچی دیکه‌، ئه گه رسه ركردایه تى پارتى چاوێك به شكستى ئه مجاره ى له شارى كه ركوك نه خشێنێته وه ئه واشكسته كان دووباره ده بیته وه .

4/4/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان