<

ژن

09/08/2012, 12:00 (GMT+1)


به‌ بێ ئێوه‌ ئه‌م ژیانه‌
هه‌ر وه‌ک مردووی قه‌برستانه‌
لاشه‌ی پیاوی تیا نێژراوه‌
یه‌ک دڵۆپ فرمێسکیش نابێ
که‌ ڕۆحمان ته‌ڕ بکاته‌وه‌
به‌ بێ ئێوه‌ ئه‌م ژیانه‌
وه‌ک کو‌ختێکی تێک شکاوه‌
له‌ سه‌د لاوه‌ جه‌رگی کونه‌و
گشت دنیا ئابڵوقه‌ی داوه‌
بۆ دنیایه‌ک خه‌وبینینمان
ئێوه‌ن له‌ پشت سه‌ رمانه‌وه‌
ئێوه‌ ڕێک له‌ ده‌ریا ده‌چن
تا له‌ گه‌ڵتان له‌ که‌ناری حه‌زه‌کانتان
نزیک نزیک ئه‌ بینه‌وه‌
له‌ قوڵایدا ده‌خنکێین
کاتێکیش لێتان دور ئه‌بین
له‌ تینوێتیدا ده‌خنکێین
ئێوه‌ ڕوناکی مۆمێکن
له‌ نێو میحرابی دڵمانا
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بکوژێنه‌وه‌
هه‌موو دنیا تاریک ئه‌بێ
هێزێک نابێ که‌ بتوانێ
ژیان ڕۆشن بکاته‌وه
ته‌نیا ئێوه‌
ئێوه‌ ئه‌ی ژن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان