<

دزین و فرۆشتنى كارەبا بەشێوەیەكى مۆدێرن

23/09/2010, 12:00 (GMT+1)

دواى ئەو هەموو خەبات و تێكۆشانە و خوێن رژانەى كە گەلى كوردى بەستەزمان دیویەتى دواى ئەو هەموو شەهیدە بەرێزەى كەوا هیچ حیسابێك نە بۆ خۆى نە بۆ ماڵ و منداڵە بەستەزمانەكەى كراوە ئیمرۆ وەزارەتى كارەبا دیسان هەلسا بە شەهید كردنى چەند گەرەكێكى هەژار نشینى شارى هەولێرى قەلاو منارە ئەویش بە فرۆشتنى كارەباى هەندێك گەركەكانى ئەم شارە بەڵام شێوازى فرۆشتنى ئەم جارەیان تۆزێك بە موسەقەفانەیە چونكەى لە دواى كاتژمێر (1) شەو كارەباكە لەسەر خەلكەكە دەبڕێت و دەیدات بە هەندێ بەنزیخانەى وەكو (......؟؟؟) وە هەندێ سوپەر ماركێتى وەكو (.....؟؟؟) وە هەندێ نەخۆشخانەى تایبەتى كەوا هیچ نەشتەرگەریەكى لە دەفتەرێك دۆلار كەمتر نیە ئەم جارەیان ناوى نە خۆشخانەكە نەلێم دڵم دەتەقێت ئەویش نەخۆشخانەى سەنتەرى دڵە لە ڕێگەى كوركوك هەندێ نەخۆشخانەى تریش بۆ یە بەناوى هاوڵاتیكى ئایندە نادیارەوە داواكارم لە بەرپرسە خوێن مژەكانى كوردستان تۆزێك بەزەییتان بەم خەلكە بێتەوە تاكەى واز لە فرۆشتنى مافە كان و سەروەت و سامان و نامووسى ئەم میللەت دەهێنن واز لە بڵاوكردنەوەى بێئەخلاقى لە ناو كوردستان دەهێنن . من پێم پاشە وەكو پێشنیارێك بۆ ئەم دزانەى كە وا هەرگیز دەمیان بە خوێنى ئەم میللەتە تێرنابێت كارەباى ئەم میللەتە بە ڕۆژ بفرۆشن باشترە لەبەر ئەوەى لەوانەیە بۆ هەردولا سوودى زیاتر بێت بۆ بەرپرسەكان پارەى زیاتر بكات وە خەلكیش بە رۆژ كارەباى پێویست نیە.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان