<

ڕاگەیاندنی كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان

28/01/2012, 12:00 (GMT+1)

 
ئازادی خوازانی كوردستان هاونیشتمانیانی دڵسۆزی ئەم هەرێمە داواكارین بە یەكریزی و بەگیانی هەستكردن بە بەرپرسیاریەوە خۆ ئامادەبكەین بۆ یادی 17 شوباتی خوێناوی كوردستان ، كەهیچی كەمتر نیە لەرۆژە شوومەكەی 6/ئەیلولی سالی 1930 بەردەركی سەراى سلێمانی ئەوەتان لەیادبێ ئەوەی لوولەی تفەنگ بكاتە سنگی هاوڵاتیانی ئازادی خواز بەداگیر كەر دەناسرێت، ئێوە ئەی دەسەڵاتی سیاسی كوردستان چیتان لەم هەرێمە دەوێت ئەوەی كردووتانە لەشۆرشی شاخدا بەكوری فەقیرو هەژارتان كردووە ئەوەی كەبروتانە لەكوردستان بۆ خۆتان و دەستەو تاقمەكانتان لەوە كەمترنیە كە سەدام و زەین عابدین و حوسنی موبارەك و قەزافی و ئەسەد بردویانە لەوڵاتەكانیان، ئێمە كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان داواتان لێدەكەین ستۆپ بكەن بەخۆتاندا بچنەوە لەوەزیاتر مافەسەرەتاییەكانی خەڵكی كوردستان مەخۆن كەبریتی یە لەخۆپیشاندانوو نارەزایی بەرامبەر بەقۆرت كردنی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لەلایەن دوو حزبی پاوان خوازەوە، ئێوە 20 ساڵە داهاتی ئەم هەرێمە بەكاردێنن بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی خۆتان، ئێوە چۆن رێگە بەخۆتان ئەدەن لەسەر ئابوری و داهاتی كوردستان رێكەوتنی ستراتیژی مۆر بكەن، ئێوە خۆڵ بۆ دەكەنە چاوی هاونیشتمانیانەوە یەكخستنەوە كام دوو ئیدارەتان كردووە ئێستاشی لەگەڵبێت هەردوو ئیدارەیی پەیرەو دەكەن و هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمەتان تووشی نەهامەتی برسێتی كردووە یان ژەهر خواردوتان كردوون بە هێنانی خۆاكی بەسەرچوو لەرێگەی كۆمپانیاكانتانەوە، ئەم دەسەڵاتەی ئەمرۆ لەكوردستان حوكم دەكات بریتیە لە حزب+ مەكتەبی سیاسی حزب+ كۆمەڵیك مووشەخۆری چواردەوری بەرپرسەكان، كێتان بەتەنگ هاوڵاتیانەوە هاتوون كێتان رۆژێك لەگەڵ ئازارەكانی هاونیشتمانی بوون ،ئێوە پێتان وایە دەبێت هەرخۆتان هاوڵاتی پلە یەك بنوو هاونیشتمانیان پلە دوو ئێوە دەبێت بەئارەزووی خۆتان موچەو دەرماڵەو ئیمتیازات بۆ خۆتان زیاد كەن، ئەم جۆرە سیستەمانە لەجیهاندا ئەمرۆ ئێكس پایەربوون پێویتە لەم هەرێمەش بنبر بكرێت سیستەمێكی مەدەنیانەی شارستانیانە جێگای بگرێتەوە لەسەر بنەمای ئەكادیمی دەسەڵات دامەزرێنێ نەك لەسەر بنەمای خێلەكی و بنەماڵەیی. دەبا یادی 17 شوبات بكەینە یادی بەدەست هێنانی سەرجەم ئاواتەكانی ئازادی خوازان سیستەمی بنەماڵەیی و خێڵەكی ناچاركەین دەست بەرداری ئەم ناعەدالەتیە ببێت هەموو وەك یەك كوری ئەم میللەتە بین..

بژی ئازادی، بژی عەدالەتی كۆمەڵایەتی

كەمپینی ئازادی خەڵكی كوردستان
28/1/2012
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان