ستافى مەڵبەندى دەربەندیخانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بناسن
07/07/2010, 12:00 (GMT+1)
دەربەندیخان شاریكى گەشتیارى گرنگە، ئەگەر بێت و دەسەڵات داران و مەسئولە نامەسئولەكانى ئەو شارە گرنگى پێبدەن، ئەم شارەتەواوى خەسڵەتى ئەوەى تیدایە چەندان گوندى گەشتیارى ئوتێلى گەشتیارى كافتریاى نوێى تیدا دروست بكرێت كارێك بكریت سەرنجى خەڵكان بەلاى خویدا رابكێشت ببێتە سەرچاوەیەكى داهاتى گرنگ بۆخەڵكەكەى، بەڵام بەداخەوە تەواوى ئەو كەسانەى دەكرێنە بەرپرس یاخەڵكى ئەو شارەنین یان ئەگەر خەڵكى شارەكەى خۆمانیش بن ،ئەوا ئەوانیش وەك دوژمنەكانمان دەست دەكەن بە دۆشینى داهاتى ئەم شارە ومز ى تیا ناهێڵن بۆ خەڵكە بەشمەینەتەكەى
منیش وەك كەسێكى سادە بەڵینى ئەوەدەدەم كەچاودێرێكى وردى ئەو بەرپرسانەبم و هەوڵبدەم ڕۆژ لەدواى ڕۆژ پەردە لەسەر عەورەتى پیسیان هەڵبدەمەوەو ئاشنایان بكەم بەخەڵكى شارەكەم بۆ ئەوەى بزانن كێ دەستى خستوەتە بینەى شارەكەیان و نایەڵێت گەشەبكات و تەواوى داهاتى هەرلە زەوى بازرگانى و ڕوكن كێ ئەیبات بەسەر كێدا دابەشكراوە،تەنانەت ئەم بەرپرسانە ئاوى پاك بەڕەوانابینن بەم شارەوسالانە بەدەیان كەس توشى شێرپەنجە دەبن بەم هۆكارە .
سەرەتاى ئەم كارە بەستافى مەڵبەند دەست پێدەكەم لەوانەیە بپرسن بۆ؟وەڵامەكەى سادەو ئاسانە چونكە مەڵبەند كۆنترۆڵى تەواوى ئیداراتى ئەو شارەى كردوە كەس ناتوانێ بێ پرسى ئەوان دەست بكات بە ئاودا سەرەڕاى ئەوەڕۆژ لەدواى ڕۆژ ڕوى یەكێتى لەو شارە زەرد ئەكەن بێ ئەوەى لێپێچنەوەیەكیان لەگەڵدا بكرێت.
بەرپرسى مەڵبەند// ئەم پیاوە خەڵكى شارى كفریەو بەرپرسى مەڵبەند بوە لەوێ پاش ئەوەى لەوێ شكستى هێنا ،وەك دیاریەكى بەنرخ سەركردایەتى یەكێتى پێشكەشى ئەم شارەى كرد ئەویش لەوەتەى هاتوە بۆ ئەم شارە هەرخەریكى تاوڵەیە لە قەراغى ڕوبارى سیروان و لەخانویەكى خوشدا، لەڕێ ى ڕێكخستنەكانەوە باشترین یاریچى تاوڵەى بۆدینن ئەم پیاوە هەرلە خەیاڵى ئەوەدایە كەس لێ ى نەباتەوەو ڕكابەرى بۆپەیانەبى،كارى ڕێكخستنى نەك هەرفەرامۆشكردوە بەڵكو نایگۆرێتەوە بە جوتێك زار ئەم برادەرە پاش ئەوەى خۆى هەڵبژاد لەكۆنگرەى سێ و دەرنەچووخوەكەى خراپتر بووە ، بۆهەركۆیەك دەچێ تاوڵەى خەم ڕەوینى پێیە.كاریكى تریشى وەك دەسكەوت هەیەبۆئەم شارە لەسەڕێگایەكى سەرەكى كەماڵى جەنابى لێیە دووتاسەى چاكى دروست كردووە.
جێگرى یەكەمى مەڵبەند/حەمەى مالیە ئەم برادەرە پێش ئەوەى ببێتە جێگیر ئەندام كومیتە بوو،بەرپرسى مالیەش بوو لەقائمقامیەت ئەم برادەرە ئەوندە نەوت و غازى ئەم شارەى دا بەمەسئول و ئەدامانى یەكێتى شارەكە بەقودرەتى قادر بوو بەجیگیر مەڵبەند،بەڵام ئەم پیاوە نەى زانى وازى لەپۆستى مالیەكەى هێنا كلیلى نەوت و غازى لانەما لە كۆنفرانسى مەڵبەندەكەى خۆى لە كۆى 24دەنگ 11دەنگى هێنا و دەنەچوو هاوڕێكانى دەیانوت شەرمە بۆى ناچێتە ماڵەوە .
جێگرى دووەمى مەڵبەند/ سەید عمر ئەم پیاوە كارگێڕى مەڵبەند بوو پاش ئەوەى بۆبرادەرانى ترى زۆر تێچاند چونكە لە هەڵبژادنەكانى پەرلەمان لەم شارە شكستیان هێنا ئۆباڵى شكستى خستەسەر ئەوان و ئەوانیش ئیزن دران ئەمیش چووە شوێنى جێَگرى دووەم دەڵین ئەم پیاوە لەبەر ئەوەى سەیدە لە دلیرى سەید مجید نزیكە ئەم كورسیەى بۆدابین كردووە بەرپرسى مەڵبەندیش وتویەتى ئەگەر داى نەنێم هەرگیز دەغیلەكەى یەكیتى كەكاك دلێرە نابینم، بۆیە پێویستە دایبنێم.ئەم پیاوە لەكۆنفرانسى مەڵبەند دەرنەچوو نەبووە ئەندامى كۆنگرە ویستى قەرەبوى زیانەكانى بەوە بكاتەوە هەستا چووە داواى مامۆستایەك بۆئەوەى بیكات بەدوو ژن و بڕیارەكەى مام جەلال بشكینى لە بیرى بباتەوەكە ئەندامى حیزبێكى سۆشیال دیموكراتە.
كاگێڕەكان:
*فایەق شێخانى ئەمەش لە گۆڕانكارى تازەدا دانرا چونكە براى سەرۆكى شارەوانیەوە سەرۆكى شارەوانیش پارچەیەك زەوى داوە بە خێزانى بەرپرسى مەڵبەند، بەتەمان بەم پیاوەوە شكستى ئەومەڵبەندە چارە بكەن چونكە خەڵك براكەیان زۆر خۆش دەوێت.
*حیدر مجیدو هیرۆاحمدئەم دوانە هەم كارگێڕو هەم ژن ومیردن هیرۆژنى دووەمى حیدرە ئەم شازى بەرگریكەرە لە مافى ئافرەتان لە كۆنفرانسى مەڵبەند شەش دەنگى هێنا بەكۆتاى ژن چوو بۆ كۆنگرەى سێ ئەرە یەكێك سەربە هەویە شوو بكات چاوەڕێى چى لێدەكرێت.
*عوسمانى خوێندكاران ئەم پیاوەش پاش ئەوەى بەرپرسى ڕێكخراوە دیموكراتیەكان بوو زەوى تەخشان وپەخشان دەكرد نفوزى زۆرى بۆخوى پەیدا كردوو لەتەشكیلاتى تازە كرا بەكارگێر چونكە زاواى بەرپرسێكە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























