پۆلیسی دانیمارک په‌نابه‌رێکی 72 ساڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا زیندانی ده‌کات
07/10/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌مێژووی وڵاتی دانیمارکدا ئه‌وه یه‌که‌مجاره پۆلیس به‌م شێوه‌یه پیرۆزی که‌نیسه تێک بشکێنی و زیانیکی مادی زۆر بهکهلو په‌لی ناو که‌نیسه‌که بگه‌یه‌نێت و پاشانیش بیه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ی ئه‌و که‌نیسه‌یه بکات که داڵده‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر عێراقیانه دابوو..
به‌پێێ دوا ڕاپۆرتی دکتۆر حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 72 ساڵ له 29 مانگی سێپته‌مبه‌ر پشکنینی مێشکی بۆ کراوه‌و ده‌رکه‌وتوه که ئه‌و که‌سه نه‌خۆشه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توانای به‌ڕیوه‌بردنی ژیانی ئاسایی خۆی نیه، به‌پێێ ده‌ستورو یاساکانی دانیمارکیش که‌سێکی نه‌خۆش ده‌توانێت سود مه‌ند بێت له‌مافی په‌نابه‌ری مرۆیی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌که‌یه‌وه. ته‌نانه‌ت وه‌زیری خۆ گونجاندنی دانیمارکیش که‌تاسه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی پۆلیسی دانیمارکیه له‌مه‌ڕ به‌زۆر ناردنهوهوی په‌نابه‌رانی عێراقی هێما به‌وه ده‌کات که‌نه‌خۆشی ئه‌م په‌نابه‌ره ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگیرێت..
لهلێداوانیكی هه‌ڵسوڕاوێکی که‌نیسه به‌ناوی یه‌عقوب که به‌رگریکه‌رێکی سه‌رسه‌ختی مافی په‌نابه‌رانی عێراقیه ووتی: له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤ دۆستی و دیموکراسی مه‌حاڵه نه‌خۆشێکی 72 ساڵه زیندانی بکرێت
ئێستا چاره‌نوسی ئه‌م خێزانه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی دایه..
ئه‌گه‌ر ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان و گروپهناڕازیهکانی که‌نیسه‌و لاوه چه‌په‌کانی دانیمارکی فریا نه‌که‌ون!!
با به‌یان سامی عه‌بدول ڕه‌حمان و دیندار زێباری و هۆشیار زێباری هه‌ر درۆی شاخدار بکه‌ن..
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
ڕاوێژکاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















