<

با لە كار لابردنى كەمال كركوكى ببێتە خالى(23)ى داواكاریەكان

06/03/2011, 12:00 (GMT+1)



من وەكو كوردێكى ئەم ولاتە مافى خۆمە كە دەنگم بخەمە تەك دەنگى هەزاران هاولاتى ئەم ولاتە بۆ هەرچى داواكارى چاكسازى و ریشەكێش كردنى جاش و گەندەلى بەلام ئەوەى كە بۆ من بوویتە خالێكى گرنگ نەهێشتنى ئەم كەسەیە كە خۆى كردوە بە سەرۆكى پەرلەمان كە ناوى كەمال كركوكیە چونكە هەرگیز نابێت كە ئەم گەلەى كەمالى هێناوە بۆ سەر ئەم كورسیە ئینجا لەسەر هەمان كورسییش ئیهانەو سوكایەتى بە لاوانى خوێن گەرمى راپەریو بكات و بلێت ئەمانە چەقۆ كێشن.

كەمالى سەرۆك بەناو پەرلەمان كەمێك رەوشتت هەبێت بەرامبەر بە كوردایەتى راستەقینە ئەم گەنج و لاوانە وەكو حیزبەكەت فێر نەبووینە چەقۆ كێش بن بەلكو ئەمانە بە ئاشكرا وا لە بەردەم تۆ و سەرۆكەكەت مەردانە داواى رەواى خۆیانیان هەیە بەلام تۆى مەغرورى دەستەلات ئەگەر كاتى خۆى كورانە پەروەردەت وەربگرتایە ئەمرۆ لە داخى هەقى ئەم لاوانە دەستت لە كار دەكێشایەوە بەلام ئەو شوێنەى خو رەوشتت پێ گرتوە هەرگیز شوێنى كوردانە نەبووە بەلكو تۆش لەگەل جاشان ژیاوى رەنگ و رەوەشتى جاشانیشت هەلگرتوە.

لێرەدا داوا لە جەماوەرى بەشەرەفى راپەریوى كوردستان دەكەم كە زۆر زۆر بە جدى داواى دەست لەكاركێشانەوەى ئەم بەناو سەرۆك پەرلەمانە بكەن و تاكو ئێستا ئەگەر 22 خالى داواكراو هەیە پێ دابگرن بۆ ئەوەى كە بكرێتە23 خال چونكە تا ئەم جاش باشە لەسەر سەرۆكایەتى پەرلەمان بێت پێمان وایە پەرلەمان هیچ قودسیەتێكى تێدا نابێت.

دووبارە داواكارم كە داواى لەكار لابردنى ئەو كەمالە بكرێت كە سوكایەتى بە داواكارى گەنجانەوە دەكات.
 

 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان