خۆپیشاندانی بێ مۆڵه ت دژی له سێداره‌دانی چالاکوانانی ڕۆژهه‌ڵات
20/01/2011, 12:00 (GMT+1)

پاشان له به‌رده‌کی سه‌را و له سه‌ر فه‌لکه‌ی پێکگه‌شتنی چوارڕیانی نێوان پیره‌مێرد و کاوه و گۆران و مه‌وله‌ی خۆپیشانده‌ران وه‌ستان و چالاکیه‌کانی تریان ده‌ستپێکرد، له‌میانه‌ی ئه‌و چالاکیانه‌دا قه‌سیده‌یه‌کی شاعیری کورد(شێرکۆ بێ که‌س) خوێنرایه‌وه که تێیدا ده‌ڵێت(شانازیه ئه‌و پێڵاوانه‌ی فه‌رزاد بم بۆ دواین جار بۆ به‌ر په‌تی سێداره له پێی کرد) و چه‌ندین دێڕی هاوشێوه، پاشان وتاری چه‌ندین ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گروپی تری کوردستان خوێنرایه‌وه، له کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌شدا ئاکۆی خه‌لیلزاد هه‌ڵسوڕای ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌یاننامه‌ی (که‌مپینی نا بۆ سێداره)ی خوێنده‌وه،

له لایه‌ن چه‌ندین به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌که‌ش ئاگر له وێنه‌ی دیکتاتۆر و سه‌رۆکی داپڵۆسێنه‌ری جمهوری ئیسلامی (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) به‌ردرا و کڵپه‌ی جه‌ماوه‌ری نیشتیمان په‌روه‌ر گه‌شته دوا سنوره‌کانی،
ئه‌گه‌ر چی داوای مۆڵه‌ت نه‌کرابوو بۆ خۆپیشاندانه‌که به‌ڵام به هۆی قه‌ره‌باڵه‌خی و به‌شداری کردنی به‌رچاوی ئازادیخوازانی سلێمانی پۆلیسی چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کان ناچار بوون ئاسایشی خۆپیشاندانه‌که بپارێزن،
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بوترێت، به هۆی نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌بونی سیسته‌مێکی ئاخوندی و مینبهرگهرایی ده‌وڵه‌تی خوێنمژ و دیکتاتۆر و خۆسه‌پێن و داگیرکه‌ری به ناو جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌ستی کردووه به له سێداره‌دانی چالاکوانانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی له‌و وڵاته‌دا و به‌مه‌ش هێنده‌ی تر بێ متمانه‌یی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ولاتانی خۆرئاواوه ڕوی له هه‌ڵکشان کردووه،
ئه‌گه‌ر چی له ماوه‌ی ڕابردوودا میدایاکانی یه‌کێتی نیشتیمانی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که تاڵه‌بانی ڕێگر بووه بۆ له سێداره‌دانی چالاکوانێکی کورد به‌ڵام له سێداره‌دانی (حسێن خزری) ئه‌وه‌ی ڕونکرده‌وه که نه‌ک تاڵه‌بانی به‌ڵکو هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی تری کوردی ناتوانێت ڕیگر بێت له به‌رامبه‌ر بچوکترین بڕیاری جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌گه‌ر خواستی جێ به جێ کردنی هه‌بێت.
لایه‌نه‌کانی به‌شدار بووی که‌مپینی (نابۆ سێداره) بریتی بوون له (ڕۆژنامه‌ی چه‌تر،ناوه‌ندی چاک،ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید،ڕۆژنامه‌ی تروسکه، گروپی 12/12، پارتی جاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، ڕێکخراوی cpt ، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی خوازان، گه‌نجانی وڵاتپارێز، سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان، فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی، فیدارسیۆنی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی(که پێکهاتووه له پازده ڕێکخراو)، ڕێکخراوی ئاسوده، گۆڤاری هاوده‌م، سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ، له گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیر و چالاکوانی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















