خۆڕاگری
21/01/2013, 12:00 (GMT+1)
ڕێڕه‌وی ژیانی مرۆ ، پڕی له پێچ و په‌نایا
زێڕه دان به‌خۆداگرتن ، وه‌ستان به ڕووی ڕه‌شه‌بایا
ژیره ئه‌و که‌سه‌ی که چۆکی له هه‌ورازا بۆ دا نایا
بیرمه‌نده مرۆی خۆڕاگر ، که هه‌رگیز ووره به‌رنایا
شه‌وی تاریک به‌رگه ناگرێ ، میلی کاژێر له سوڕانه
ئاکامی زام ساڕ‌ێژ بوونه ، پێکه‌نین کۆتای گریانه
به‌کرحه‌بیب
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























