عیرفان على عبدالعزیز هەوڵى كودەتا دەدات لەناوبزووتنەوەى ئیسلامیدا پاشئەوەى لەلایەن ئێرانەوە گڵۆپى سەوزى هەڵكرا
13/05/2011, 12:00 (GMT+1)
لێرەوەنامەوێت بچمەناوهەموو ڕووداوەكان بەڵام بە پشتیوانى خواى گەورە هەموو ڕووداوەكان زۆر بەووردى وبەناوى هەمووكارەكتەرەكانیانەوە یان لەتوێ ى كتێب ێكدایان ناوبەناو لەبڵاوكراوەكاندابەیانى دەكەم :
پێش كۆنگرەى 9ى بزووتنەوەى لەدواى ئەوەى چەندان ئەندامى سەركردایەتى بەڕابەرى ئەمڕۆى بزووتنەوەى ئیسلامیەوە چوونەوە ماڵەوە بزووتنەوەتوشى چەندان گرفت بوو هەر لە پەراوێز كردن و نان بڕینى دووركەوتنەوە لە كایە سیاسیەكانى نێو گۆڕەپانى كوردستان بەڵام لە پێش گۆنگرە و دواى وەفاتى مامۆستا ئەحمەدى كاكە محمود و مامۆستا مەلا على چەندان كادیرى بوێرى بزووتنەوە زۆر بوێرانە هاتنەوە ناو گۆڕەپانەكەو خەمخۆرانە بۆ بزووتنەوە هەوڵى هەستانەوەیان دا ، بە هەر حاڵ ئێمە نامانەوەێ بچینەوە ناو ئەو ڕووداوانە ، ئەوەى ئێمە مەبەستمانە لێرەدا دەورى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانە لە نێو بزووتنەوەى ئیسلامیدا ، هەر لەكاتى ئەو ڕووداوانەى سەرەوەدا و بگرە هەر لەسەرەتاى بزووتنەوەدا ئێران هەوڵى داوە كۆنترۆڵى بكات و بیكاتە كارتێكى ئێرانى لە ناو گۆڕەپانى كوردستاندا بەڵام هەرچەندە هەوڵى دەدا هەموو بزووتنەوەى بۆ كۆنترۆڵ نەدەكرا بۆیە هەوڵى تەفرەقەى دا و توانى لەڕێگەى ئەو كارەیەوە بتوانێ ئەوەى بۆى نەدەكرا بیكات ، لێرەدا نامەوێ جگە لە بزوتنەوە لەسەر هیچ بەشێكى دیكەى جودابوو لە بزووتنەوەى ئیسلامیى بدوێم ، لێرەدا دەمەوێ لەسەر گۆڕانكاریەكان بدوێم كە پێش كۆنگرەى نۆیەمى بزووتنەوەى ئێران بۆ دەستەمۆكردنى بزوتنەوە مانگانە پارەیەكى بژى مەمرەى دەنارد بۆ ئیش و كارەكان و هەر جارە و بەشێوەیەك دەگەیشت جارێك زۆر جارێك كەم و دەگەیشتە دەستى چەند كەسێك لە ناو بزووتنەوەدا جگە لە خوا و پاشان خۆیان كەس نەى دەزانى چۆن سەرف دەكرێ وە بەو بڕە پارەیە بزووتنەوە فرۆشرابوو بە ئێران ، ئێستا ناگەرێمەوە بۆ ئەو ساتە لە نوسینەكانى دیكەدا پشتیوان بەخوا هەمووى بە وردى ڕوون دەكەینەوە كە كێ بزووتنەوە و خوێنى شەهیدان و ئارەقەى پێشمەگەكانیان دەفرۆشت بەبێ گوێ دانە خوا و دین و ئینسانییەت ، بەهەر حاڵ پێش كۆنگرە ئیتر ئێران ئیشى بەوانەى یشتر نەما و كارتێكى دیكەى هێنایە ناو كایە سیاسیەكەى بزووتنەوە ئەویش (عیرفان على عبدالعزیز) و براكانى بوو كەلەسەر قسەى خۆیان كارەكانیان بەش كردبوو بەسەر چەند میحوەرێكدا و هەریەكەیان كارێكى پێسپێردرابوو ، هەر لەیەكەم گەڕانەوەى عیرفان بۆ ناو هەرێمى كوردستان لە شارى هەولێر گیرسایەوە چونكە لەلایەن پارتیەوە حەسانەى ئەمنى بۆ وەرگیرابوو ، ئێرانیش ئەو پارەى جاران دەیدا بە كەسەكانى ترى زۆر بە زیادەوە دابووى بە عیرفان كە بۆ بەهێز كردنى پێگەى خۆى سەرفى بكات و ئەندامانى بزووتنەوەى وەك جاران پێ بكڕێتەوە بۆ جێ بەجێ كردنى بەرنامەكانى ئێران و نیەتى خۆى بەكاریان بهێنێ ، ئیتر لە هەموو ڕۆژنامەكاندا بە (ئەندازیارى هەستانەوەى بزووتنەوەى ئیسلامیى) دیعایەى بۆ گەرم كرا ، بەڵام ئەم هەموو سیناریۆیە بۆ دووبارە فرۆشتنەوەى بزووتنەوە و ئەندامانى بێ شوانى بوو كە تا ئێستا خۆشیان نازانن بزووتنەوەن یان كار بۆ مخابەراتى چى شوێنێك دەكەن ، ئێران بۆیە عیرفانى هێنایەوە چونكە دەیزانى كاركتەرەكانى دیكەى وەك مەیمونێكى گەڕ لاى كادیر و لایەنگرانى بزووتنەوە ناشیرین ببون ،بۆیە ئێران بیرى كردەوە دەبێ بیان گۆڕێت و كەسى دیكەى نوێ و وون بوون چەند ساڵێك بهێنێتەوە كە وەك هەنگوین وابێت لاى ئەندامانى بزووتنەوە ، ئەویش كەوتە بەخشینەوەى پارە و تا ئەوەى ویستى لەو كاتەدا بەو پارەیەكردى ، پاشان باسى كۆنگرە هاتە پێشەوە ئەمجارەیش دووبارە پارە تەوزیع كردن دەستى پێكرد و ناكۆكى كەوتە نێوان كارەكتەرە كۆنەكانى ئێران و عیرفان بۆ ئەوەى ئەم كارەش حەل بكرێ سیناریۆیەكى دیكە ڕێكخرا ئەویش هینانە ژورەوەى ئەو هەموو ئەندامەبوو بەبێ بەرنامە بۆ ناوكۆنگرە و دانانى چەند كەسێكى نزیك لە عیرفان لەسەر سندوقى كۆنگرە و خوێندنەوەى ناوى ئەو كاندیدانەى خۆیان مەبەستیان بوو ، و نەخوێندنەوەى ناوى ئەوانەى كە بەبەرژەوەندى خۆیان نەبوو (وەك دەرچوونى ئیحسانى براى كە دەنگى پێویستى نەهێنابوو) ، كە ئەمەش بە سەركەوتنێكى دیكە بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران تۆماركرا و بوو بە قوڕبەسەریش بۆ بزووتنەوە و ئەندامانى ، وە ئەو كەسانەى ئەو كارەیان بۆ عیرفان كرد ئێستا خۆیان بیردەكەنەوە كە چەند كارێكى خراپیان كردوو (لێرەدا بە پێویستى نازانم ئەگینا ناو یانم دەهێنا) كۆنگرە كۆتایى هات بە بردنەوەى ئێران و دۆڕاندنى بزووتنەوە ، كۆنگرە كۆتایى هات و سەردەمى تەشكیلاتى بزووتنەوە هاتە كاراوە لێرەشدا زۆر زیرەكانە عیرفان توانى مەكتەبى ڕێكخستن لە دەستى كارئەكتەرەكۆنەكان دەربهێنێت و بیخاتە بن دەستى خۆى ، بەڵام ئێران سەیرى كرد هێشتا بزوتنەوە بە تەواوى نە بووە بە موڵكى چونكە ڕابەرێكى هەیە كە سونەیەكە زۆر توندە و ئەندامانى بزووتنەوەش تا ئاستێك لە هەموو كەس پێیان باشترە (بۆیە سیناریۆى هێنانەوەى مەلا ێدیق) ڕێكخرا كە ئەمەش لە زنجیرە نوسراوەكانى دیكەدا بە دوور و درێژى باسى لێوە دەكەین ، ئەمجارەیان ئێران كەوتە خۆ كە هەموو كەسەكانى لە دەورى یەك كۆ بكاتەوە هەرچەند ناكۆكیش بوون بەڵام لە ژێر فشاردا لێكى نزیك كردونەتەوە ، بەڵام زۆرى نەخایاند هەڵبژاردنى 25/ 7 هاتە پێش لێرەدا بزووتنەوە توانى جارێكى دیكە هاتەوە ناو گۆڕەپانى كارەكان و توانى دوو كورسى پەرلەمانى بۆ خۆى مسۆگەر بكات ، ئەمجارەش عیرفان نەى توانى ئەوانەى مەبەستى بوون بیانخاتە ناو پەرلەمان ، بۆیە ئێران توانى كارەكتەرە كۆنەكەى بخاتە ناو ئەنجومەنى وەزیرانەوە و ئەوەى لەژێر باڵى ئەو دابوون تەسلیم بە عیرفان كرا ، بۆیە لەپاش ئەوە وە عیرفان هەوڵى بەهێز كردنى پێگەى خۆى دەدات ، هەموو كارتەكانى ئێران ئیستا لە خزمەت ئەودا كاردەكەن ، پاش هەڵبژاردنى هەرێمى كوردستان هەڵبژاردنى عێراق دەستى پێكرد ، ئەم جارەیان زۆر دژایەتى بەشدارى كردنى هاوپەیمانى كوردستانیان كرد چونكە هەم دیسان دەیان زانى ئەو كەسانەى كە كاندید زۆر بە هێز بوون لە بەرژەوەندیان نەبوون ، بەڵام پاش ئەوەى هەڕەشەیان لە كاندیدەكەى سلێمانى كرد پاشەكشەیان پێكرد و محمدى براى بوو بە تەنها كاندید لە سلێمانى (چونكە تازە ئفلاسى كردبوو لە دوبەى و گەڕابوویەوە) و قەناعەتیان بە مەلا ێدیق كرد كاندیدەكەى هەولێر بگۆرێت ئیتر كەوتنە هەوڵ دان بەڵام لەبەر ئەوەى پێشتر خۆیان دژایەتى بەشدارى كردنیان دەكرد و بە كوفریان دەزانى و خەڵكى موسوڵمانیش زۆر خۆشى نەئەویستن نەیان توانى ئەو دەنگە بهێنن كە بتوانن محمدى برایانى پێببەنە پەرلەمانى عێراق ،لێرەدا كە ئێران توانى هەموو كەسەكانى خۆى لاى عیرفان كۆبكاتەوە و تا ئاستێكیش توانێ هەموو بزووتنەوە بۆ ژێر جڵەوى ئێران چێتى ڕابكێشێ ، ئێران بە تەواوەتى گڵۆپى سەوزى بۆ عیرفان هەڵكردووە كە بەهەموو توانایەوە پشتگیرى دەكات و پارەیەكى ئێجگار زۆرى خستوەتە بەردەستى بۆ كڕێنى سەركردایەتى بزووتنەوە و فرۆشتنى بزووتنەوە بەو پارەیە بە ئێران و دەركردنى ئەوانەى كە بە ئێرانى بوونى بزووتنەوە ڕازى نین وە ئێستا لە ئامادە باشیدان بۆ ئەو كودەتایە بۆ ئەو مەبەستە هەموو براكانى لە سلێمانى كۆكردوەتەوە كە ئەم جارە شورا بە ناوى بەستنى كۆنگرە وە ئەم كودەتایە ئیعلان بكات 0 جا ئێستا كاردێتە لاى ئەندامان و دڵسۆزان و بنەماڵەى شەهیدان و خەم خۆرانى بزووتنەوە ، ئەمەى ئێستا خوێندتانەوە شتێكى خورافات یان خەون نى یە ، حەقیقەتێكە ئەگەر هەوڵى پوچەڵكردنەوەى نەدرێ دەیبینن كە چۆن بزووتنەوە دەبێتە موڵكى ئێران و لە جێگاى جیهاد و خوێنى شەهیدان دەستمان لە هەموو شتێك دەردەچێت ، لەسەرتانە كە چۆن وەك جاران خوێن گەرم بوون بۆ پاراستنى بزووتنەوە ، ئەوا ئەمڕۆ هەمان سیناریۆى 31 / 5 / 2001 بەڕێوەیە و دووبارە دەبێتەوە ، ئەگەر ئێوە دەستەوسان بن ئەوا پاشەڕۆژ خوێنى ئەو هەموو شەهیدە و ماندووبوونى ئەو هەموو ساڵە لە ئەستۆتانە ، وە ئەوانەشى بەو كودەتایە ڕازین ئیتر لەم ڕۆ بەدواوە ئێوە وەك كاربەدەستێكى دەستى مخابەرات كار دەكەن نەك وەك ئەندامێكى بزووتنەوەى ئیسلامى ، ڕابەرى گشتى بزووتنەوە و جێگرەكەى كە (مام و ئامۆزاى) عیرفان دەكەن ئێوە لەو كەسانەن كە دوور دەخرێنەوە ئایندەى بزووتنەوە لە گەردنتانە بزووتنەوە مەكەنە خاترى خزمایەتى كە لە پاشدا جێگاى خۆشتانى تێدا نابێتەوە ، هەموو ئەوانەى لە مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتین ئەوەى بەم كارە ڕازیە پەشیمان ببنەوە ئەگینا خائن ترین كەس دەبن بەرامبەر مێژووى پر سەروەرى بزووتنەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان