<

كۆمەڵەى قەلاچۆكردنى مادەهۆشبەرەكان یەكەمین كۆنفرانس ئەبەستێت

19/01/2010, 12:00 (GMT+1)

كۆمەڵەى قەلاچۆكردنى مادەهۆشبەرەكان

لەژێر دروشمى "كۆمەڵگایەكى خاوێن لە مادەهۆشبەرەكان"

كۆمەڵەى قەلاچۆكردنى مادەهۆشبەرەكان یەكەمین كۆنفرانس ئەبەستێت

لەڕێگەى ئەم ڕاگەیاندنەوە، بەهەموانى ڕادەگەیەنین كە لە ڕۆژى هەینى بەروارى 22-1-2010 كۆمەڵەى قەلاچۆكردنى مادەهۆشبەرەكان كۆنفرانسى یەكەمى خۆى لەشارى سلێمانى دەبەستێت.

وەستانەوە بەڕووى مادەى هۆشبەر و دانانى بەربەست لەبەردەم گەشەكردن و فراوانبوونەوەى بازرگانیپێكردن و بەكارهێنەرانى، یەكێكە لە ەولەویاتەكانى زۆربەى زۆرى دەوڵەتانى دنیا، ساڵانە سەربارى بەهەدەردانى مەلایین دۆلار لەپێناو گەشەپێدانیدا لەلایەن بازرگاكانان و مافیاكانى دەوڵەتى و گروپەكانەوە، هاوكات بەمەلایین دۆلاریش لەلایەن ڕێكخراوى نەتەوەیەكگرتوەكان و دەوڵەتانى جیهانەوە خەرج دەكرێت بۆ بەرگرتن بەرهەم هێنانى نایاسایى و بەرگرتن بە بازرگانیپێكردن و بەكارنەهێنانیەوە.

كێشەو گرفتى مادەهۆشبەركان، نەك هەر یەكێكە لەكێشەو گرفتە چارەسەر نەكراوەكانى سەردەم، بەڵكو تادێت تەشەنە ئەكات و، بەدواى خۆیدا دەریایەك كێشەو قەیرانى سیاسى و كۆمەڵایەتى و ئابورى و كەلتورى بەدواى خوێیدا هێناوە، قوربانیانى ئەم بەڵایەى سەردەم زۆربەى كات زیاترن لەقوربانیانى بەرەكانى جەنگ.

كوردستان و عێراقیش سەربارى ئەوەى كە دەركەوتنى بازرگانیپێكردن و بەكارهێنەرانى مێژژویەكۆنى نیەو بەگشتى كۆمەڵگا لەدژى دیاردەكەیە، بەڵام ئەم دیاردەیە تادێت زیاتر دەرئەكەوێت و فراوانتر ئەبێتەوە لەچاو دەورەى پێشووترى خۆى، هەربۆیە پێدانى هوشیارى بە تاكەكانى كۆمەلأ، بەپێى ستانداردێك كە لەوڵاتانى پێشكەوتوو و تاڕادەیەكى باش پارێزراو لەم بەڵایە بەكارئەبرێت، ئەتوانێ نەخشى ببینێت لە پاراستنى تاكەكان و دورخستنەوەیان لەو مادانە. هەریەكەو بەپێى تەمەنى خۆى ئەبێت بەشێوازێكى كاریگەر بتوانرێت پاراستن بەشێوازێكى دەرونى و لەڕێگەى پزیشك و پسپۆرى تایبەتى بوارەكەوە، بەرگرى لەبەرامبەر ئەو مادانە تیایدا دروستبكرێت و، سەرەنجام تادەكرێت كۆمەڵگا لەكاریگەریە سلبیەكانى لەهەموو ڕوەكانەوە كەمبكرێتەوە.

هەربۆیە كۆمەڵەكەمان بانگەوازى سەرجەم ئەو كەسانەى كە لەمبارەیەوە بەهەر ئەندازەیەك شارەزایى و تواناییان هەیە هاوكاریمان بكەن، چ بەشێوەى ئامادەبوون لە ڕۆژى كۆنفرانس، چ بەشێوەى ناردنى پێشنیارو تێبینیەكانیان، تابیتوانین بە بەرنامەیەكەوە دەست بەكار بین كە لە ڕۆژانى یەكەمیەوە كاریگەریەكانى لەئاستێكى فراواندا دەربكەون، هەروەها داواكارین لەهەر كەسێك كە ئامادەیە كەلەم بوارەدا كاربكات و ئارەزومەندە كە هەڵسوڕاوى بوارى جەنگ لەگەلأ مادەهۆسبەرەكان بێت، لەڕۆژى كۆنفرانس شانبەشانى ئێمە ئامادەبێت و لەدابەشكردنى كارەكاندا، هەریەكەمان گۆشەیەك لە بەرسیارێتى لەئەستۆ بگرین و سەرەنجام كۆمەڵگا لە ئاسەوارەكانى ئەم بەڵایە بپارێزین.

دەستەى دامەزرێنەرى كۆمەڵەى قەلاچۆكردنى مادەهۆشبەرەكان

5-1-2010

سەبارەت بە زانیارى لەسەر چۆنێتى بەڕێوەچوونى بەرنامەى كارەكانى كۆنفرانس، ئەم ئەدرەس ئیمەیلأ و ژمارە مۆبایلانە بەكار بێنن:

[email protected]

[email protected]

[email protected]

+964(770)1521852

+964(750)1521852

+964(770)1324181
--
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان