<

كوا ئەو حەقى ماندوبونەمان ئەى ئەنجومەنى وەزیران؟؟؟؟؟

17/06/2011, 12:00 (GMT+1)
 ئەگەر ئەنجومەنى وەزیران ئاور لە موچەكەمان نەداتەوە ئەوا دلنیاتان دەكەینەوە روداوى هاتوچۆ زیاد دەكات كەم نابێتەوە چونكە ئێمەى كارمەندانى هاتوچۆ رۆزانە ئەوەندە ماندو دەبین بروا بكەن هیچ تاقەتى جێبەجێكردنى ئەو ئەركەمان نەماوە وەكو پێویست لەبەر ئەوەى حەقى ئەو ماندوبونەمان پێ نادرێت وەرن سەیركەن سالانە بەناوى دەرچونى ڤایرۆسێكەوە دەیان ملیۆن دینار سەرف دەكەن كەچى هیچ كەسێكیش نەمردوە بەهۆى ئەو ڤایرۆسەوە .سالانەش بەهۆى روداوى هاتوچۆوە سەدان كەس دەمرن و حكومەتیش هیچ ئاورێكى جدى نەداوەتەوە لە سیستەمى هاتوچۆو موچەى كارمەندانى هاتوچۆ چونكە حكومەت وا ئەزانێت بەس نەخۆشى مرۆڤ ئەكوزێت ئەم ئاور نەدانەوەش واى كردوە كارمەندانى هاتوچۆ وەكو پێویست ئەركەكەى جێ بەجێ نەكات . مەترسى موچەى بەرگرى شارستانى كراوەتە 100% باشە ئەپرسم كارمەندانى هاتوچۆ هیچ مەترسیەكى نیە كە رۆزانە سەدان ئۆتۆمبێل بەرەو رومان دێت و چەندین كارمەندمان بون بەزێر ئۆتۆمبیلەوە جا بەسەرماو گەرماو تەنانەت قوریش ببارێت ئێمە وەكو بت لە ئەركداین و رۆزانە چەندین كەس و بەرپرس بەبەرچاوى خەلكەوە كەرامەتمان ئەشكێنن و كەسیش نیە پشتگیریمان بكات. ئەى كوا ئەو حەقى ماندوبونەمان ئەى سەرۆك بارزانى ئەى دكتۆر بەرهەم ئەى بەرپرسە بالاكانى حزبى و حكومى كوا ؟ كوا؟ كوا؟ حەقى ئەوماندوبونەمان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان