لە چەمچەماڵ ۆرك شۆپێك لەبارەى ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەپێشخستنى مافى مرۆڤدا ساز دەكرێ
09/10/2009, 12:00 (GMT+1)
بەمەبستى زیاتر ئاشناكردنى ڕۆژنامەنووسان بەبنەماكانى مافی مرۆڤ و چۆنێتى كاركردنن لەسەر پێشخستنى ڕەوشى مافى مرۆڤ لەڕیگاى ڕاگەیاندنەوە " ئەمڕۆ 8/10/2009 ڕێكخراوى دەستپێشخەرى كۆمەڵی مەدەنى بەهاوكارى بەڕێوبەرایەتى مافى مرۆڤ لەچەمچەماڵ ۆرك شۆپێك ساز دەكات لەژێر ناونیشانى [ ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەپێشخستنى مافى مرۆڤدا]
ئاسۆ شوانى بەرپرسی ئۆفیسی چەمچەماڵی ڕێكخراوى csi ڕایگەیاند ئامانج لەو ۆركشوپە ئاشناكردنى ئەو كەسانەیە كەلەبوارى ڕاگەیاندندا كار دەكەن بەچۆنێتى كاركردن بۆ پێشخستنى ڕەوشی مافى مرۆڤ لەڕێی ڕاگەیاندنەوە .
ئاماژەى بەوەكرد ئەمە یەكەم ۆرك شۆپی لەو جۆرەیە كە لەسنورى قەزاى چەمچەماڵدا ساز دەكرێ و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەكر مامۆستاى بەشی ڕاگەیاندنى زانكۆى سلێمانییەوە بەڕێوە دەبرێت .
ئاسۆ شوانى ووتى لە ۆرك شۆپەكەدا ئامادەبووان بەشێوەى نوێی كارى ڕاگەیاندن بۆ پێشخستنى ڕەوشی مافى مرۆڤ ئاشنا كران و بۆماوەى یەك ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەكاتژمێر 9ى بەیانى تا كاتژمێر 2 و 30 خولەكى پاش نیوەڕۆ .
ڕێكخراوى دەستپێشخەرى كۆمەڵی مەدەنى

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان