ئه‌وهێزه‌چه‌کداره‌ی که‌ئێمه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رکرد
25/03/2011, 12:00 (GMT+1)
جه‌ژنه‌جه‌ژنی کوردوستانه‌جه‌ژنی نه‌ورۆزه به‌تیشکی ئاگر ده‌نووسم جه‌ژنه‌پیرۆزه
وێڕای سڵاو و سپاس و پێ‌زانین بۆهه‌موو دۆست و هاوکار و هاووڵاتییانی به‌ڕێزم:
پاش جه‌ژنه‌پیرۆزه‌به‌بۆنه‌سه‌ری ساڵی کوردی نه‌ورۆزه‌وه، ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م، که‌له‌ماوه‌ی رفاندن وبێسه‌روشوێن کردنماندا به‌تاوانی به‌شداری کردنم له‌خۆپیشاندانه ره‌واو وهێمنانه‌که‌ی سه‌رای ئازادی سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه‌به‌ناو دژه‌تیرۆره‌کانه‌وه(که‌به‌شێوه‌یه‌کی تیرۆریستانه‌ئێمه‌یان ده‌ست به‌سه‌ر کرد)، به‌ته‌له‌فون و به‌نووسینی به‌یانیه‌بۆ پاراستنی گیانمان و ئازادکردنمان له‌هه‌وڵ و تێکۆشان‌دا بوون.
شایانی باسه‌ئه‌وهێزه‌چه‌کداره‌ی که‌ئێمه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رکرد، هیچ ئیجازه‌یه‌کی دادوه‌ریان پێنه‌بوو، ته‌نیا به‌نیشاندانی چه‌که‌کانیان و که‌سێکیان که‌جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ردابوو گوتی ئاسایش وپه‌لاماریان داین. نه‌مانزانی بۆچی؟ بۆ کوێ؟ ته‌نانه‌ت ئه‌و ماشینه‌ی که‌ئێمه‌یان پێ گواسته‌وه‌بۆ شوێنه‌نادیاره‌که، پله‌یت واته‌ژماره‌ی پێوه‌نه‌بوو!
له‌و کاته‌دا بیری ئه‌و هاووڵاتییه‌بێسه‌رشوێنکراوانه‌م‌که‌وتمه‌وه، که‌تاکوو ئێستایش بنه‌ماڵه‌و خۆشه‌ویستانیان هه‌ر چاوه‌ڕێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازیزانیان ده‌که‌ن.
شایانی باسه‌کۆمه‌ڵێک کورد و عه‌ره‌ب که‌نزیکه‌ی 20 بۆ 25 که‌س ده‌بوون، له‌ئینفرادیه‌کانی ده‌ورووبه‌ری مندا بوون، خوا ئه‌زانێت که‌ئه‌وانیش له‌ئێمه‌بێ تاوانترن به‌ڵام وه‌ک ئێمه‌باوان ئاوه‌دان نین، تاکوو هه‌وڵێک بۆ ئازاد کردنیان بدرێت.
ئه‌م ڕه‌وشه‌که‌ئێستا له‌باشووری وڵاتمان له‌ئارادایه‌ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، که‌رزگاری هزری مرۆڤی کورد له گه‌نه‌ده‌ڵی به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه، گرینگتره‌له‌رزگاری‌خاکێک که‌ناوی هه‌رچی بێت، واته‌خه‌باتی رزگاری گه‌لێک ده‌بێت هاوشانی دیموکراتیزه‌بوونی بێت.
زۆر بابه‌ت هه‌یه‌سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌که‌مان باسی بکه‌م، به‌ڵام بۆ ئێستا ئه‌مه‌به‌سه.
به‌و هیوایه‌ی که‌ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌باشووری وڵاتی له‌تکراومان، ببێته‌مه‌ڵهه‌می برینه‌قه‌تماغه‌به‌ستووه‌کان وگۆڕانکاری سه‌رڕاستکردنه‌وه‌و دیموکراسیانه‌له‌کوردوستانی تینووی ئازادی‌دا چێ بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزماندا

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان