ئەم چەن دێڕەم لە قەندیل نوسی
24/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی كە زۆر مایەی خۆشنودی ئێمە بوو كە لە باشووری كوردستان نییەو نەمان بینیوە ئەوەبوو كە هەندێ لە گەریلا بەرپرسەكانی كۆماجڤاكێن كوردستان(pkk) و ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی بەبێ پاسەوان و پرسگە زۆر خاكیانە ئەبینران و وێنەیان لەگەڵدا ئەگیراو هاتووچۆیان بوو بەناو میوانەكاندا و بە ئاسانی قسەیان لەتەكدا ئەكراو لێدوان و زانیاری و ژمارەی مۆبایلیان لێ وەردەگیرا كە ئەمە بۆ ئێمەی رۆژنامەنووس گرنگ بوو من دەستكەوتم 3 ژمارە مۆبایل بوو كە بۆ راپۆرتەكانم گەلێ گرنگە، ئەوێ بەراستی شیرینە و پرە لە رۆحی گەریلا و هەستی كوردبوون و دەورە دراوە بە پاسداری ئێرانی و جەندرمەو ژیتەمی تورك و پاسەوانی سنور و پێشمەرگەكانی باشوور، نەتەوەی كوردو شۆڕشگێرەكانی هەر چوارپارچە نزیكەی 30 ساڵە لەوێندەر ناسنامەی كوردی ئەچنن و بەرگری ئەكەن، قەندیل گەلێ گوزارشتی چێژدارو رۆحانی و سلوكیانەی هەیە بۆ نەتەوەیەكی بێ كیان و بێدەوڵەتی وەكو كورد بەڵام دیارترین گوزارشت رەنگە ئەوەبێت كە قەندیل كۆماری سەربەخۆی كوردەو هەر شۆرشگێرێك سەرەك كۆمارە لەوێ و خەونی دەوڵەتی كوردیش تاڵەبانی گوتەنی خەونی شاعیرانە نیە بەڵكو خەونی شاخ و نیشتیمان و خەونی راستەقینەی هەموو كوردە، من ئەم چەند دێرەم لە قەندیل لەو كوێستانەو لای تاوەرە بەردە سەركەشەكان نوسی بۆ پیرۆزكردنی نەورۆزو خەباتی گەریلایی و شۆرشی باكور، با یەكێتی و پارتیش هەر نەهێڵن رۆژنامەنوسان بچنە قەندیل![email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















