به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکلێکس: مه‌سعود بارزانی هاوکاری و پشتیوانی له تیرۆریستان ده‌کات.
08/12/2010, 12:00 (GMT+1)

له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هاتووه ، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌تایبه‌تی ئیتڵاعات، پێکهاتووه ،که هه‌موو هاسانکارییه‌ک بکڕێت له رووی لۆجستیکیه‌وه بۆ گواستنه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و دابینکردنی شوێن و گواستنه‌وه‌ی پیاوکوژ و تیرۆریست له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به دیاریکراوی له هه‌ولێر بۆ ناوچه‌کانی ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی موسڵ و به‌غدا بۆ لیدانی سوپای ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له عێراقییه‌کان. ئه‌م زانیارییه له راپۆرتێکی کۆنسوڵی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی له کۆتایی 2006 دا هاتووه.
درێژه‌ی ده‌داتێ و زانیاری زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت : ئه‌و باره‌گایه‌ی که به‌ناو کۆنسڵخانه‌ی ئێرانه که له هه‌ولیره ناوه‌ندێکی جاسوسی و لۆجستی ئیتڵاعاته و له‌وێوه تیرۆریستان ئاماده‌یی و پلان داده‌ڕێژن له دژی سوپای ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له عێراقییه‌کان. زانیارییه‌که باس له هه‌وڵێ له ناوبردنی عه‌لاویی ده‌کات که له هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێکاری کرده‌ی تیرۆرکردنه‌که جوڵاوه و به‌ره‌و به‌غدا، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه.له راپۆرته‌که‌دا هاتووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکارییه‌ی مه‌سعود، ئێران هیچ هه‌وڵێک نادات بۆ تێکدانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود له هه‌رێم و پشتیوانی لێده‌کات له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک جا ئه‌و هه‌ڕه‌شه له نێوه‌وه بێت یا له‌ده‌ره‌وه.
کوردستانپۆست: مێژووی ئه‌م راپۆرته دیاره پێش ئه‌و هێرشه بوو که هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردیانه سه‌ر ئه‌و به‌ناو کۆنسڵخانهیه له هه‌ولێر له رۆژی 11 ی کانونی دووه‌می 2007 ، که تیایدا پێنج له به‌رپرسی گه‌وره‌ی سوپای پاسداران و ئیتلاعات تۆربهیان له‌سه‌ر نرا که به‌م ناوانه بوون(محسن باقری ،محمود فه‌رهادی،قائمی ماجد ، ماجد داغری و عباس جامی).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















