مه‌لابه‌ختیار(ئاوێر)ی کوڕی تاوانباره‌و نایخاته به‌رده‌م پۆلیسی لێکۆڵینه‌وه .!
04/01/2010, 12:00 (GMT+1)

پرۆژه‌یه‌ک له پۆلیسه‌وه هه‌ڵکشاو دادگاکانی گرته‌وه‌و یاساکانی په‌رله‌مانی پاک نوس و تۆکمه‌ترکرد.
پرۆژه‌یه‌ک به‌رهه‌م ساڵح ی کرده سه‌رۆک و جه‌لالی کرده47 مین جێگری سکرتێری سۆسیال دیموکراته‌کان له‌دونیاداو کردیه کاندیدی نۆێ بۆ سه‌رۆک قۆیمار،بۆیه لام باشه ببمه مژده به‌خشی هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌که‌ی تاڵه‌بانی و پێتان ڕابگه‌یه‌نم که له پێش دووههفتهیهک له گه‌ڕه‌کی سه‌رچنار و لای ماڵی مه‌لا به‌ختیار پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل ڕویدا و ڕوادوهکهیان نارده گۆڤاری به‌ڵگه‌و جه‌مال عه‌بدوڵی به‌ڵگه بێژا دڕاندی.
ئاوێری کوڕی حیکمه‌ت خانه‌قینی ناسراو به (مه‌لا به‌ختیار)به ماشێنێکی عه‌نتیکه‌و خێراییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه خۆیدا به ئۆتومبیله‌که‌ی چرا خانی پارێزهروشاعیری کاک کامیل ژیردا و سه‌ریان به 20 ته‌قه‌ڵ دورییهوهو خستیانه به‌رده‌م چاره‌سه‌رێکی درێژ خایه‌ن و لانی که‌م ده‌بێت 6 مانگ له ژێر چاودێری دکتۆردابێت ، چونکه پێکدادانه‌که هێنده قایم بوه مێشکی شڵهقاندوهو ده‌بێت چاودێری بکرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ده‌ستخۆشیه و ده‌بێت باسی لێوه‌بکرێت کوڕانی به‌هه‌ڵمه‌تی پۆلیسن که هه‌رزو بڕیاری گرتنی کوڕه‌یان داوه‌و له‌هه‌وڵی دهستگیرکردنیدابون بۆ به‌رده‌م دادگا که له‌ڕوی یاساییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزایی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام پان و به‌رینی و چاڵ‌و چۆڵی پرۆژه‌که‌ی جه‌نابی جه‌لال و دونیای پان و به‌رینی بینینی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌لا به‌ختیار، فایلی تۆمه‌ته‌که‌یان قوت دا‌و و خستیانه باوه‌شی ئه‌رکه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ی ن ک و پشت گوێیان خست و ئه‌فسه‌ری لێکۆڵهرهوش ڕه‌وانه‌ی فه‌نته‌ڵۆسی خواروو ده‌که‌ن به‌م زوانه بێگومان له‌به‌ر گهورهکردهنی ئه‌و برینه بچوکه 20 تهقهڵیهی سه‌ری ئه‌و خوشکه.
جار یه‌ک عوده‌ی مان هه‌بوو، ئێستا ووڵات پڕه له عوده‌یی !
جاران یه‌ک عهلاو ملازم موحسینمان هه‌بوو ، ئێستا پڕه لهبایزو به‌ختیاره‌که‌ی.
04.01.2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















