مانگرتن پۆلیسەكانى فریاكەوتنى سلێمانیشى گرتەوە
14/03/2011, 12:00 (GMT+1)
لەبەروارى دوێنیەوە تەواوى پۆلیسەكانى فریاكەوتن مانگرتنى خۆیان لەناو بەرێوبەرایەتى فریاكەوتندا راگەیاندووە دژ بەگەندەڵى و دزى و كەموكورتیەكانى بەرێوبەرى فریاكەوتن عەقید ئاكۆ جمال ، دیارە لەسەرەتاى دەستپێكردنى خۆنیشاندانە جەماوەریەكەى سلێمانیەوە لەگۆرەپانى ئازادى تەواوى پۆلیسەكانى فریاكەوتنى سلێمانى بەشەو و بەرۆژ لەئینزاردان و بەشەو و بەرۆژ لەسەر ئەو شەقامانە بڵاودەكرێنەوە و سەرما و باران لێیاندەدات بەتەنها لەبەرئەوەى ئەم بەرێوبەرە مشەخۆرە ترسنۆكە بێهەڵوێستە خۆى لاى بەرپرسەكان پێ بەرێتە پێشەوە ، هەمووجارێك وەك لەبانگەشەى دوو هەڵبژاردنەكەى پێشوودا روویدا ئێمەى كارمەندەى سادە و ئەفسەرەكان ماندوو دەبین و عەقید ئاكۆ ماندووبونەكەمان دەخوات ، لەبانگەشەى هەڵبژاردنەكاندا لەكاتێكدا بەدەیان شەو لەسەر شەقامەكان دەماینەوە و عەقید ئاكۆ خەریكى ریزە دوكانەكەى سەرچنارى بوو كەدوا پوولى بەرتیلخواردنى كەرتى پۆلیسى سەرچنارى بوو .
ئەوكاتانە ئێمە رۆژى پارەى لەفەیەكى فەلافلمان بۆسەرف نەدەكرا كەچى دواجار عەقید ئاكۆ جەبان پێنج هەزار دۆلار و دەمانچەیەكى بەدیارى لەسكرتاریەتەوە وەرگرت ، ئەمجارەش عەقیدى جەبان ئەیەوێ ئێمە بكاتە كەرەستەى كوشتنى براكانمان لەگۆڕەپانى ئازادى بەڵام خۆى هەزار و یەك خەتى رەجعەى بۆخۆى دەناوە كە ئەگەر جەماوەر بەتەواوەتى راپەڕى چۆن چن لەسەرشان هەڵبێت .
ئەمە نەیەكەم جارە و نە دەیەم جار كەئەم عەقید ئاكۆیە پارە و ماندووبونمان دەخوات ، هەموو ئەفسەر و پۆلیسەكان شاهیدن كەچۆن هەر چەند رۆژێك پێش ئیستا بڕى دەهەزار فیشەكى فرۆشتبۆوە بەقاچاخچیەكى چەك بەناوى جەمالە رەش ، بەجۆرێ لاى گەنجینەش نیشانى دابوو كەئەو فیشەكانە لە خۆنیشاندانەكاندا دژ بەخەڵكى تەقێنراون ، ئەمە بێ لەفرۆشتنەوەى بەئاشكراى هەزاران لیتر بەنزینى ئوتومبیلەكان لەلایەن شۆفێر و حیمایەكانیەوە كەخزمى خۆین .
عەقید ئاكۆ ئەگەر دزى و گەندەڵى نەبێ چۆن لەسەرچنار باڵاخانەیەكى بازرگانى چەند سەد دەفتەرى دەكڕێت لەكاتێكدا پێش پرۆسەى ئازادى پارەى بەرازیلیە شڕەیەكیشى نەبوو خۆشى و هاوڕێكانیشى باش ئەم راستیە دەزانن ، بەڵام لەكەرتى سەرچنار و بەهۆى فرۆشتنەوەى دۆسیەكانى تەحقیقەوە و بەرتیلخواردنەوە مانگى واهەبووە چەندین دەفتەرە دۆلارى كردووە بەگیرفانیا ، پێویستیش ناكات پێبكەنێ و بڵێ بوختانم بۆدەكەن خۆى باش دەزانێت كە كامە مفەوەز لەوێ دەڵاڵى بۆدەكرد و چۆن لەشفرۆشە عەرەبەكانى ئوتێلەكانى سەرچنار و قومارچیەكانى مانگانە پارەیان بۆكۆدەكردەوە تاكو عەقید ئاكۆ رێگرى لەكارى قومار و لەشفرۆشیان نەكات واتە ئوتێلەكانى سەرچنارى كردبووە شوێنێكى ئاشكراى لەشفرۆشە عەرەبەكان بەڵام بەشەریكى ، هەرئەوەندە دەڵێین عەقید ئاكۆ ئەگەر هەر تۆزێ مەرد و خاوەن ئابروو بوایە ماستاوى بۆ كوڕەكەى مامۆستا جەلال نەدەكرد كە ئەفسەرێكى نەخوێندەوارى فریاكەوتنە و وەكو منداڵ دواى نەئەكەوت و كلكە لەقێى بۆنەئەكرد تاكو لاى باوكى شەفاعەتێكى درۆى بۆ بكات .. هەمووانیش باش شاهیدى ئەم راستیەن .
ئێمە لەكاتێكدا مانگرتنى خۆمان راگەیاندووە بێدەنگ نابین و لەئایندەدا هەڵوێستى زۆر تووندترمان دەبێت دژ بەعەقید ئاكۆ و هەموو كەسێك كە پشتیوانى ئەم سەرە گەندەڵە دەكات ، ئێمە دژ بە هاوڵاتیانى برامان ناوەستینەوە و خۆمان بۆ كاسەلێسێكى وەك ئەم بەرێوبەرە ناشرین و بێئابرووى مێژوو ناكەین و داواكارین هەموو لایەك هەڵویستى ئێمەیان هەبێ دژ بەگەندەڵكار و دەست و داوێنپیسەكان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















