چەند بەڵگەیەك لەسەر سیخوڕەكانی زاخۆ یوسف نەزیر و شەفۆ
13/03/2011, 12:00 (GMT+1)
من خەڵكی شاری زاخۆم لە گەڕەكی عباسیەم پێم خۆشە وەڵامی یوسف نەزیری سیخوڕ و نۆكەری بەعس بدەمەوە, وە هەندێك لە مێژووی گڵاویان بخەمە بەردەستی هاوڵاتیانی كوردستان. كە بە درۆ و دەلەسە خۆی دەكات بە پاڵەَوانی ڕاپەڕِینی ساڵی 1991 ی زاخۆ كەپێش چەند رۆژێك لە بابەتێكی كوردستان پۆستدا بڵاوكراوەتەوە. یوسف نەزیر لەگەڵ هەموو براكانی سەربە ئیستیخباراتی مەدەنی بوون و پیاوی (مقدم احمد) بون سەر بە مەنزومەی شیمالی بوون لە قەسری حجی قادوو لە گەڕەكی عباسیكێ لە زاخۆ كە زۆر بە ناوبانگ بوو ئەو وەختە ,وەرن پرسیار لە خەڵكی ئەو گەڕەكە بكەن لە سەعات 11 ی شەو هەتا بەرە بەیان یوسف و براكانی چۆن تەعزیبی خەڵكیان دەدا كە ئەوانەی تەعزیب دەدران هەمووی كورد بون و خەڵكی زاخۆ و دەوروبەری بوون, یوسف نەزیر بە دەیان تاوانی ئەنجام داوە بۆ نمونە ئەندام بوو لەگەڵ ئەو لیژنەیەی بەعسیەكان كە خەڵكیان ئەنفال ئەكرد, هەروەها هاوینی ساڵی 1988 یوسف نەزیر لەگەڵ مەفرەزەی ئیستیخبارات, 6 پیاو لەگەڵ 2000 دوو هەزار سەر مەڕیان لە سنوری ناحیەی باتوفە دەستیان گرت بەسەردا گرت و هەموویان تاڵانكرد و وە ئەو 6 كەسەی لەگەڵ مەڕو ماڵاتەكە بوون ئەوانیشیان بێسەرو شوێن كردن, پاشان مەڕوو ماڵاتەكەیان بە بێ شەرمانە بردە مەیدانی حە یوانی زاخۆ و فرۆشتیان بە تاجیرە عەرەبەكان !, ئەمەش نا وی ئەو 6 كەسەیە كەسەر بە بنەمالەیەكن یوسف بێسەر و شوێنی كردن:
1.علی مژدین
2.رەمەزان مژدین
3.حاجی رەمەزان مژدین
4.خالد رەمەزان مژدین
5.عوسمان رەمەزان
6.سلێمان رەمەزان مژدین
بەداخەوە ئەم شەش كەسە تا ئێستا بێسەر و شوێنن, لە كاتێكدا ئەمانە ڕەوەند بوون خەڵكی گوندی نورەدینن سەر بە عەشیرەتی سندی ناوچەی زاخۆن ئەمەو دەیان تاوانی دیكەش یوسف نەزیر بە بەڵگەوە دەتوانم لە ئایندەدا بیخەمە ڕوو.
لە ساڵی 1991 بە فەرمانی فازیل میرانی تەقەی لێكراو بریندار بوو وە خۆفرۆشێكیش لەگەڵیدا كوژرا پاشان چون بۆ بادش بۆ ناو حیزبی بەعس .
لە ساڵی 1999 لە بەغداوە هاتە سنوری سلێمانی, لە ناو ڕیزەكانی (ی.ن.ك) یەكسەر حسابی بۆ كراو ئێستا خۆی و هەموو بنەماڵەكەی بە مەعاشن , هەر بۆ زانیاریتان ئەم جۆرە كەسانە لە ناو پارتی و یەكێتی زۆر مەرغوبن و چونكە دەستیان بە خوێنی كورد سورەو كوردیان قەتڵ و عام كردووە ,وە زۆربەی بەڵتەچیەكانی یەكێتی و پارتی لە نەوعی یوسف نەزیرن, لە ساڵی 1975 تا 1991 یوسف سەر بە ئیستیخباراتی عیراق بووە و ئێستا لە سلێمانی لە گەڕەكی ڕاپەڕین دادەنیشێت. سەربەستی برای یوسف لەساڵی 1985 سەربە مخابراتی موسڵ بووە و ئێستا لە دهۆك دادەنیشێت و لەگەڵ برای تمر كۆچەر كاری بازرگانی دەكات. یوسف بەناو بانگ بوو بە ئامر مەفرەزەی ئیستخباراتی عەباسییە لە خانووەكەی حجی قادوو, شفیق سندی بەناوبانگ بوو بە شفۆی ئەمن كە ئامر مەفرەزەی ئەمن بوو. وە تاوانێكی شەفۆ لە ساڵی 1987 خحی عەلیلانی كە ڕێكخستنی پارتی بوو گرتی و یەكسەر لە ئەمنی زاخۆ شەهیدیان كرد, خێزانەكەشی و دایكیشیان لە تەحقیقدا لە ئەمنی زاخۆ بە ساخی مەمكی هەردووكیانی بڕین. جگە لەمانەش یوسف و شەفۆ چاك ئاگادارن لە شەهید كردنی ئەندازیار سالم كە سەر بەرێكخستنی زاخۆ بوو لە دوای مفاوەزەی 1984 لە ئەمنی زاخۆ لە ژێر تەعزیبدا شەهید كرا . وە شفیق ئێستا لە ڕانیە دا ئەنیشێت وە موچەی 1500 دۆلارە كە مانگانە لە سكرتاریەتی تاڵەبانی وەریدەگرێتوو وە زۆر لە بابەتی شەفۆ و یوسف هەموویان خانەنشینن لە زاخۆ لە سەر میلاكی (ی.ن.ك) بۆیە ڕەسیدی تاڵەبانی و یەكێتی لە بادینان چۆتە ژێر سفر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























