خەبات نەوزاد لە KNN دەركرا یان دەستی لەكار كێشایەوە.؟!.
07/06/2009, 12:00 (GMT+1)

پەیوەندیمان كرد بە لێپرسراوی پەیامنێرانیKNN ەوە ئامادە نەبوو قسە بكات ئەوەندە نەبێت وتی خەبات خۆی دەزانێت كە دەركراوە یان دەستی لەكار كێشاوەتەوە؟!
پوختەی باسەكە ئەوەیە كە چەند جارێك سەرنجی ئەوە لەسەر خەبات هەبوە كە زۆر ماستاو بۆ دەسەڵات دەكات و لەم دواییانەشدا وتارەكەی ناسح عەبدورەحیم زیاتر كەناڵەكەی ئاگادار كردەوە و ئەوەش راگەیەنرابوو كە ئەم خەبات ناوە بە دریچژای ژیانی جگە لە ماستاو بۆ سوڵتە هیچی تری نەكردوە؟جیاواز لەوەی لە روی كۆمەڵایەتیشەوە بارودۆخێكی تایبەتی هەبوە كە رێگەی نەداوە كار بۆ KNN بكات چونكە قەت لە هەڵەبجە وجودی نەبوە و بەردەوام لە لایەن بەپرسانی كەناڵەكەوە رەخنەی ئەوەی لێ گیراوە..
دواتر نەك هەر دڵسۆزانی لیستی گۆران خەڵكی بێلایەنی هەڵەبجەش كەناڵەكەیان ئاگادار كردۆتەوە كە ئەم كوڕە بێكەڵكە بۆ پەیامنێری بۆیە بریار لە دەركردنی دەدرێت و لە كۆتایی مانگی 5ەوە ئاگادار دەكرێتەوە كە چیتر كار بۆ كەناڵەكە نەكات و چاوەرێ بێت دوا موچە وەرگرێت و دەردەكرێت ...
راستەوخۆ بەرپرسی پەیامنێرانیKNN برادەرانی رۆژنامەنوسی ناوچەكە رادەسپێرێت كە ناوێكی تازە كاندید بكەن و كە خەبات بەوە دەزانێت بە پەلە دەستەلەكاركێشانەوە دەنوسێت دوای ئەوەی 4 رۆژ پێشتر جواب كراوە،ئەگەر چی وەك سەرچاوەیەك رایگەیاند ئەگەر خەبات سەری لە خۆی نەشێواندایە لای كەس باس نەدەكرا كە دەركراوە بەڵام دوای ئەوە ئەوانیش راستیەكانیان نەشاردەوە..
سەرچاوەیەكی لە لیستی گۆران لە هەڵەبجە وتی ئەگەر لیستی گۆران پێویستی بە خەڵكی وەك خەبات نەوزاد بێت وادیارە رۆژ بەعەكسەوە هەڵاتوە.؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















