<

ئەوەى ئێوە دەیكەن بۆ زندوكردنەوەى خێلگەرایى لە گۆرنانى خەونەكانى كوردە.

11/05/2012, 12:00 (GMT+1)
بۆ/ بەرهەم ساڵح، نێچیرڤان، كۆسرەت، هیرۆ
ئەگەر كوردە بەراورد بكرێت بە نەتەوەكانى دیكە زۆر بە جێ ماوەو بۆ خۆیشى نەیتوانیوە خاوەن داهێنانى سود بەخش بێت، هەردەم گیرۆدەى دوو نەخۆشى كوشندە بووە، كە بونەتە رێگر لەبەردەم خەونەكانى كە گرنگترینیان بە دەوڵەتبوونە، كە ئەم دوو نەخۆشیەش یەكێكیان ئاینە كە هەردەم كورد وەك و نەتەوەكانى تورك فارس، عەرەب نەیتوانیوە سودى لێ ببینێت و هەموو كات لایەنە سلبیەكەى بۆ كورد بووە، ئەوى دیكەشیان عەشیرەتگەرییە، كە بەدرێژایى مێژوو زۆربەى عەشیرەتەكانى كورد بۆ بەرژەوەندى تەسكى سەرۆك خێلەكان بەشێك بوون لە پلانى دوژمنانى كورد.
ئەوەى ئەم ماوەیە جێگاى سەرنجە هەندێك لە كۆنە سەرۆك جاش كەتوونەتە كۆكردنەوەى هۆزو خێڵ و عەشیرەت، بە مەبەستى خۆ دەرخستن و لە پاش ئەوەشەوە مەرامى قەپى چەوریان هەیە، كە بۆ خۆیان چوارمشقى لێى دابنیشن و لە بودچەى گشتى دیوەخانانە وەرگرن و كەس و كاریانیش پۆست و پلەو پایەى جۆراوجۆریان بۆ دابین بكرێت، لێرەوە پرسیار لە هەر خەڵكێكى دڵسۆز دەكەین:
ـ.. ئایا زندوو كردنەوەى عەشیرەتگەرى چى سودێكى بۆ ئەم هەرێمەو دوارۆژى كورد هەیە؟
... ئایا هیچ دەوڵەتێك هەیە لە دونیادا عەشیرەتگەرى تێدا زاڵ بێت و لە هەمان كاتدا سەروەرى یاسا هەبێت. ئایا یەكێك لە هۆیە سەرەكیەكانى نەبوونى سەروەرى یاسا پەیوەندیە كۆنەكان نیە لەسەر بنەماى خێل و خێڵ گەرایى.
... ئایا زندوو كردنەوەى عەشیرەت و هۆزو خێڵ نابێتە بەربەست لەبەردەم دام و دەزگاى مۆدێرن لە وڵاتدا؟، ئایا لە جوكمى دیوەخان و خێڵدا شتێك دەمێنێتەوە بە ناوى دام و دەزگاى مۆدێرن.
... ئایا زیندوو كردنەوەى عەشیرەت و هێزو خێل وەك و لیبیا بەرەو شەرە عەشیرەتمان نابات؟.
... ئایا كۆمەڵگەى كوردەوارى كە ئێستا (80%) بووەتە خەڵكى شارو پەیوەندى بە زەوییەوە نەماوەو هەمووى چاوى لە داهاتى نەوتە، چى پێویستى بە هۆزو خێڵ و عەشیرەتە؟...................
من بۆیە ناوى ئەو بەرپرسانەم هێناوە چونكە لە هەر بۆنەیەكى وادا ئەوانە یان خۆیان ئامادە دەبن وەك و بەرهەم ساڵح یان نوێنەر دەنێرن و مەسروفى كۆبونەوە كۆنەپەرستانەكان دەدەن، هەروەها دیوەخانانەو ئیمتیاز دابین كردن بۆ سەرۆك خێڵەكان و هۆزەكان هاندەر بووە بۆ زندوكردنەوەى كۆبونەوە لەسەر بنەماى عەشیرەت و هۆزوو خێڵ.
دەسەڵات لە باشوورى كوردستان لە جیاتى پشتگیرى لەم دیاردە سواو بێ كەڵكانە، باشتر وایە هاوكارى خەڵكى توێژەرى زانستى و ناوەندەكانى تایبەت بە توێژینەوە بكات لە بارەى كشت و كاڵ، رێگاو بان، ئاژەڵدارى، پێشەسازى وزە..................

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان