یەكیەتی دەست دەخاتە ناو كاروباری ئەو خوێندكارانەی زەمالەیان بۆ دەرچوە بۆ دەرەوەی ولات؟!
05/10/2010, 12:00 (GMT+1)
كارێكی مۆدێرنەو سەركەوتو بو بۆ یەكەم جار وەزارەتی خوێندنی بالا لەسەربنەمای تواناو لێهاتویی خوێنكداری پالاوت بۆ خوێندن لەدەرەوە ، بەلام بەداخەوە وا خەریكە یەكیەتی وەك حزب دەست دەخاتە ناو ئەم هەنگاوە مەزنەو ئەم كارە جوانەوە .ئەو خوێندكارانەی ناویان دەرچوە بەپێی ئەو بریارە ی لەسایتی وەزارەتی خوێندنی بالا بلاو كرایەوە دەبوایە 3/10 هەمویان پشتگیریان بۆ بكرایە ، بەلام ئەوانەی كەسەر بە یەكیەتین تەنها ئەوان كاریان بۆ كراوەو ئەمرۆ دەچنە لای وەزیری خوێندنی بالا و دكتۆر بەرهەم بەتایبەتی دەیانبین ، ئەوانیتر دوا خراون . پروپاگەندەی ئەوە دەكەن گوایە ئەو ناوانە سەرەتایین و ئەنجامی كۆتایی نیە تاوەكو بتوانن تەنازول بەخوێنكارەكان بكەن و تەعەهدیان پێ پربكەنەوە ببنە یەكیەتی یان واز لە حزبی خۆیان بێنن ئەمجا كارەكانیان بۆ راپەرێنن. دیارە كاتەكەی هەستیارەو هەلە لەبەردەم خوێندكاردا لەوانەی تەنازول بكەن .؟ دەبێت حزبەكانی ئۆپوسیۆن نەهێڵن ئەمە تێپەرێت.
.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















