<

بۆ/ ڕاى گشتى و ئاگادارى سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكالى بەرێز

19/10/2012, 12:00 (GMT+1)


لاى هەموان ئاشكرایە لە سەرەتاى مانگى (3)ى ئەم ساڵەوە ئەندازیارانى كشتوكاڵى [راِنیە, پشدەر ,دوكان, دەربەندیخان ,شارباژێر, چەمچەماڵ, گەرمیان, شارەزور, هەڵەبجە,كۆیە,ناوشارى سلێمانى] لە ڕوانگەى هەستكردنمان بەبەشخوراوى بەوەى كەمافەكانمان بۆ دابین نەكراوە لەچاو هاوتا پیشەییەكانمان كەداخوازى سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵین لەهەرێمى كوردستان لەرێكخراو و سەندیكاكانى تر بۆیە ئیمەش كومەلیك داواكاریمان پێشكەش بەلایەنەپەیوەندى دارەكان كرد لەبەروارى 7/3/ 2012 بەلام بەداخەوە گوێمان لێ نەگیرا بۆیە لە بەروارى 9/5/2012 لە پاركى ئازادى شارى سلێمانى نوێنەرى ئەوناوچانەى كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێكردون كۆبوونەوەیەكمان ئەنجام داوجارێكى تریاداشتێكى ترمان ئاڕاستەى لایەنە پەیوەندى دارەكان كردەوە. هەروەها لەڕۆژى 5/6/2012 بۆماوەى یەك ڕۆژ مانگرتنمان ڕاگەیاندو نەچوینە فەرمانگەكانەوە وەكوناڕەزاییەك بەرانبەر جێ بەجێ نەكردنى داواكاریەكانمان بەڵام بەداخەوەحكومەت هیچ وەڵامێكى ئەو هەموو داواكارى و یاداشتانەى ئێمەى نەدایەوە بێباكانە وەكو ئەوەى هیچ كارێكى بەكەرتى كشتوكاڵى نەبێت لە كوردستاندا ، كەئەمەش كارەساتە وجێگەى داخە,لە لایەكى ترەوە ماوەیەك زۆرە ئەندازیارانى كشتوكاڵى چاوەڕیی سەرۆكایەتى حكومەت دەكەن تاوەكولەگەڵیاندا كۆببنەوە بەڵام بە داخەوە هەرجارەى بە بیانوویەك ئەوكۆبوونەوەیە ڕێك نەخراوە بۆدواجارو لەبەروارى 9/7/2012 بە مەبەستى وەرگرتنى مۆڵەتى خۆپیشاندان لەڕۆژى 12/7/ 2012لەبەردەم نوسنگەى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم لەسلێمانى داواكاریەكمان پێشكەش بە پارێزگاى سلێمانى كرد ئەوخۆپیشاندانە ئەنجام بدەین بەڵام بێ هیچ بیانووەیەك پارێزگاى سلێمانى مۆڵەتى پێ نەداین لەهەمان كاتدا ئێمە زۆرنیگەرانین لە هەلوێستى سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان كە بەداخەوەخۆى بێدەنگ كردووە لەئاست داخوازى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كوردستان تەنانەت بەدواداچونیش ناكات بۆئەو یاداشتەى كەماوەى 45 روژیان دیارى كردبوو لەبەروارى 17/4/2012 لەپریس كونفراسێكدا بە ئامادەبوونى نەقیبى سەندیكاو ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیكا لە هەولێر ئاڕستەى لایەنە پەیوەندى دارەكانیان كردبوو,ئێمە تێناگەین چ هۆكارێك لەپشت ئەم بێ دەنگیەى سەندیكاوەیە, لە كاتێكدا ڕوِژانە ئەبینین سەندیكا و ڕێكخراوە پیشەییەكانى ترچۆن بەرگرى لەماف و داخوازى ئەندامەكانیان ئەكەن وحكومەت ناچار ئەكەن بەدەم داخوازى وداواكاریەكانیانەوە بچێت , وە ئێمە لەبەروارى 24/7/2012 داوامان لەسەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵى كرد كەپێویستە هەڵوێستى جدى خۆیان ڕابگەیەنین لەپێناوى بەدەستهێنانى داخوازیە ڕەواكانى ئەندازیارانى كشتوكاڵى بە پێچەوانەوە ئەوا ئەندامیەتى خۆمان لەو سەندیكایە كۆتایى پێ دێنین و ڕێكخراوێكى تڕ ڕادەگەیەنین بەڵام بەداخەوە سەندیكا هیچ بایەخى بەمەش نەدا وا دیارە هەر خەریكى امتیاز و دەسكەوتى خۆیانن بۆیە ئێمە دەستەى نوێنەرایەتى ئەندازیارانى كشتوكاڵى هەروەكو پێشتر ڕامان گەیاندبوو سەندیكاى ئەندازیارى كشتوكاڵى لە ئەگەرى دروستكردنى ڕێكخراوێكى دیكە ئاگادار كردبوو ئیستا ئەو ناوچانەى كەلەسەرەوەناویان هاتووە لەگەڵ نوێنەرایەتى هەولێر و دهۆك و سوران سەرگەرمى ئەوەین ، لەگەڵ پاریزەران و شارەزایانى بوارى یاسا لە رێخراوە ناحكومیەكان لە گفتو گۆ داین تاكو پەیڕەو پڕۆگرامێك دابنێین كە رێكخراوێكى دیكەى تایبەت بە ئەندازیارانى كشتوكاڵى دروست بكەین كەبتوانێت بەرگرى لەمافى ئەندازیارانى كشتوكاڵ بكات وە لەئاست داخوازیەكانیان دابێت بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە پاش ووتووێژى دەستەى نوێنەرایەتى لەشارى سلیمانى و وەرگرتنى ڕاو سەرنجى ئەندازیارانى كشتوكاڵى و گرتنە بەرى ڕێوشوێنە یاساییەكان ڕێكخراوەكەمان رادەگەیەنین
لەگەل ریزماندا...........


دەستەى نوێنەرایەتى
بۆداواكاریەكانى ئەندازیارانى كشتوكاڵى
18 / 10 / 2012


07701971137 07701273360 07701433609 07701576765

07702164846 07701511182 07701528531

07701398557 07701546124 07701904476

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان