به دواى كوشتنى عیماد سەعدى، مهلا بهختیار پلانی ههیه بۆ تیرۆرکردنی سەیوان عومەر
04/06/2011, 12:00 (GMT+1)

شایەنى باسە كە سەیوان عومەر خاوەنى ئیمتیازوو سەرنووسەرى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆستى نزیك لە مەلابەختیارى كارگێڕى مەكتەبى سیاسى یەكێتیەو قەڵەم فرۆش و جاش قەڵەمێكى یەكێتیە لە گەرمیان و لە ئێستاشدا بەتۆمەتى تاوانباركردنى مەلابەختیار, لەلایەن مەلاوە سەیوان ڕسواكراوە, چونكە بەهۆى بڵاوكردنەوەى هەندێك ڕاپۆرت لەسەر دیاردەى تەجاوزات و گەندەڵى نەوت لە ڕۆژنامەكەیدا و دواتر تێكچونى پەیوەندى لەگەڵ قیمقامى خانەقین, مەلابەختیار پشتى لێ دەكات و توڕە دەبێت لێی و دواى ئیهانە كردنى پێی دەڵێت چاوت دەردەكەم, هەرچەندە سەیوان پێى دەڵیت تۆ خۆت نەتووت لە سەر محمدى مەلا حەسەن بنووسە ئەى بۆ بەشیمان بویتەوە, دیارە پێشتر ئەو ڕۆژنامەنوسە تەوجیه كراوە بەنەرمى لەسەر ئیدارەى خانەقین بنوسێت كەچى توند نوسیویەتى و ڕاپۆرتى بڵاوكردۆتەوە ئەمەش نیگەرانیەكانى قوڵتر كردۆتەوە, دواتر لە ڕیگەى ئەو گروپەى كە لەسەرەوە ناومان هێنا دەیانەوێ دواى عیماد سەعدى سەیوان عومەر بگوژن, چونكە تا ئێستا شەش سكاڵاى یاساییان لەسەر سەیوان و ڕۆژنامەكەى تۆماركردوەو بەڵام تائێستا دەستگیر نەكراوە.لەپێشووتریشدا بۆماوەى مانگێك ئەو ڕۆژنامەنووسە لەخانەقین هەڵهاتبوو,دواتر جارێك لە بۆسەیەكیاندا ڕاى كردووە, لەئێستاشدا بەپێی زانیاریەكانى ئێمە فشارى ترس واى لێكردووە نەچێتە خانەقین.
تێبینی:
لهبهر لێکچوونی ناوی ئهو نووسهره لهگهڵ نووسهرێک و رۆژنامهنووسێکی تر، ناوی سیانی ئهم بهڕێزهمان به پێویست زانی لێرهدا بینووسین، داوای لێبورد لهوانه دهکهین که ناوهکانیان وهکو یهکه، ئهم بهڕێزه دانیشتووی هۆڵهندایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















