<

وا ڕۆژهەڵات

25/03/2015, 12:00 (GMT+1)

چـەنـد جــوانـە وا ڕۆژهەڵات
ڕۆشـەن بـــوو خــاكـی وڵات
نەمـا كـاتـی پشـووی شــەو
منیـش هـەڵسـاوم لـە خــەو
دەم و چاوم جوا ن دەشۆم
نـانــی بــەیــانـی دەخـــۆم
جلـی خـاوێــن دەپــۆشـــم
زیرەكـم خــاوەن هــۆشـــم
دەڕۆم بــــۆ قـوتـابـخــانــە
كــە بـــۆ ژیـــن چـراخـانــە
بــۆ هیوای گــەش و ڕوونـم
بـە دڵ شـەیـدای فێربوونـم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان