دەبێت وەزیرى تەندروستى هى شارى ڕانیە نەبێت
18/01/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەوەى لەماوەى دووسالى رابردو لەسەر بەرێوە بەرایەتى تەندروستى رانیە نوسرا كەم نەبوو ،بەداخەوەو دزین و دیارنەمانى چەندین تاقیگەو ئاشكرا بوونى چەندین وەسلى وەهمى هیچى لەمیشكى بەریوەبەرى گشتى دروست نەكرد.ئەوەى ئاوینەو لڤین و هاولاتى و تاكو راگەیاندنى حیزبى كە یەكیتى خۆى لەسەریان نووسى نەیان توانى ئەم دۆخەى تەندروستى خەلكى رانیە بگۆرن.ئەم كۆمەلە دزەى ئستا لەوێ نەماون و خۆیان گواستۆتەوە بۆ بەشى تیشك و نەخۆشخانەكانى دزى هەرەگەورەن،ئەوەى لەم دووسێ رۆژە ئاشكرابووە دزینى دووكامیراو كۆمیتەرى لاپتۆپ و چەندین كەلووپەلى تر لەلایەن لێپرسراوى بەشى راگەیاندنى پێشوو،كەئیستا خۆى گواستۆتەوە بۆبەشێكى تر بەبیانووى تر،دیارە هەركەسێك لەناوبەرێوەبەرایەتى بێت دەزانىدزیەكان چۆنن،بۆیە ماوەیەكە ئەم دەنگۆیە خەلكى شارى رانیەى هێناوەتە گومان و خەلك بەبێ بەرنامەو كەسیكى زۆر لاواز سەیرى وەزیرى تەندروستى ئیستا حكومەتى هەرێم كوردستان دەكات،ئەگەر وەزیرى تەندروستى بیانوەكەى ئەمە بێَت كە كوردستان پۆست لەبەرژەوەندى گردەكە دەنووسێت ئەى بۆبەڵگە ،لڤین،جیهان ،هاولاتى،ئاوینە،هەرهەمویان زانیارى بەبەلگەوەیان خستەبەردەم بەڵام ئەو بێ دەنگ بوو ،باشە من وەك كارمەندیك چەندین زانیارى راست و دروستم بەبەڵگەى تەواو لایە بەڵام بەس باوەزیر ئامادەبێت لێیچنەوە بكات بزانم زۆرترین زانیارى لەسەرگەندەڵیەكانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە نادەم پیى َ،ئەمەش ئیمەیلەكەمە بالەرێگایەكەوە پەیوەندى بگرێت.
[email protected]
ئەم لینكە كاتابیەت بەگەندەلى ئەوان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=753f9006
[email protected]
ئەم لینكە كاتابیەت بەگەندەلى ئەوان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=753f9006
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























