نهێنییه‌کی گرنگ..گرنگ...مه‌سعود له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا چرای سه‌وز بۆ تیرۆرکردن هه‌ڵده‌کات..
16/05/2010, 12:00 (GMT+1)

1- هه‌رکه‌سێک جوڵه‌یه‌کی نائاساییکرد به‌ناوی گێره‌شێوێنی، ده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیی و داپلۆسێنه‌ره‌کان واڵا بکرێت بۆ کوشتنی یا ته‌مبێکردن ، به مانایه‌کی دیکه ئیعلانکردنی شه‌ڕ له دژی خه‌لکی کوردستان.
2-هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا مه‌سعود بڕیاریداوه که سه‌عات دوانزه‌ی شه‌و له دوای ده‌رکردنی به‌یاننامه‌که هێرش بکرێته سه‌ر باره‌گاکانی گۆڕان و کادیره‌کانیان ده‌ستگیر و تیرۆر بکرێن .
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود واده‌زانێت گۆڕان ده‌ستی هه‌یه له ورژاندنی جه‌ماوه‌ر له دۆزی تیرۆرکردنی شههیژ سه‌رده‌شت ، هێستا واده‌زانێت گۆڕانیش پارتێکه ده‌توانێ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی له دژی بنه‌ماڵه بورژێنێ ، نازانێت ئه‌وه جه‌ماوه‌ره گۆڕان ئیحراج ده‌کات و ده‌یخاته پێشخۆی له هه‌ر کارێکی جه‌ماوه‌ریدا.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه که به‌یاننامه‌یه‌ک بوو به نه‌فه‌سی تۆڵه‌ی عه‌شایری و شه‌ڕانگیزی و به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سروری تیرۆریست نووسرابۆوه ، ناچار گۆڕان بۆ پاراستنی بنکه و باره‌گاکانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی لێ ئاگادار کردبۆوه و توانرا مه‌سعود سه‌رکۆنه بکرێت و پیلانه‌که‌ی پوچه‌ڵ بکاته‌وه و هێرشه‌که وه‌ستێنرا بۆ کاتێکی نادیار.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















