ته‌زویرو گه‌نده‌ڵیه‌كانی حاجی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ی جێگری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، وجبه‌ی دووه‌می زه‌وی ئاواره‌كانی شه�
22/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی حاجی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله گه‌وره دزو ماڤیاو تاڵانچیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردوویه‌تی، مه‌گه‌ر حوسین كه‌لاری قائیمقامه دزو گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر(بنه‌سڵاوه) كردبێتی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌نوه‌ر ٣٠٠ پارچه زه‌وی به‌ناوی هه‌ردوو ژنه‌كانی و خزمه‌كانی خۆیی و ژنه‌كانی و تا ئه‌وه‌ی ناوی باوكی نووسیوه، كه زیاتر له ساڵێكه كۆچی كردووه، هه‌روه‌ها به پێناسه‌ی ته‌زویره‌وه ١٥٠ پارچه زه‌وی وه‌رگرتووه، كه هه‌مووی وه‌همیی و وجودیان نیه‌و نه‌بووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كرابووه بڕیارده‌ر(مقرری) لێژنه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نده‌لی و ته‌زویر كردووه، گه‌ر سالیك بوایه ئه‌وا هه‌موو ناوی مردوانی گونده‌كه‌ی خۆیان تۆمار كردبوو!
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای مه‌ترسیه، كه حزبێكی گه‌نده‌ڵی وه‌ك پارتی پێاوێكی وه‌ك ئه‌نوه‌ره دزه‌كه‌ی خستۆته ناو لێژنه‌یه‌كه‌وه ، كه تایبه‌ته به خه‌لكی ئاواره‌و نه‌دارو هه‌ژارو كهمدهستهوه، كه له ساڵی ١٩٩٥ له داستانه پڕخیانهت و شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دژی ماڵی حوسین ئاغای سورچی و گوندیی كه‌ڵه‌كین به ده‌سته خۆێناویهكهی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانه‌وه هه‌مووی تالانكرا، تا ئه‌وه‌ی جل و به‌رگی ئافرهتهكانیشی بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی به تاڵانبردبوو، ئه‌وه‌ی حه‌ره س جمهوریهكهی سه‌دام به گه‌رمیانیان له ئه‌نفاله‌كاندا كردبوو، ئه‌و حاجی ئه‌نوه‌ری قه‌ویله‌ی به خه‌ڵكی گوندی كهڵهكینی سه‌رچیای كرد!
تا ئه‌وه‌ی فرانسۆ به مه‌سعودی گووتبوو: ئه‌م ئهنوهی حاجی عوسمانه كارێكی به سورچیه‌كان كردبوو، تا ئه‌وه‌ی كه‌ری به پیسته‌وه خواردبوو، واته دزیكی بێوێنه‌یه، مه‌سعودیش به فرانسۆی گوتبوو: زۆر ده‌ترسم ڕۆژێك ماله‌كانی ئێمه‌ش به ده‌ردی ماڵی حوسین ئاغا به‌ریت !
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه به‌كر قه‌ویله‌ی كه ئامۆزی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانه له ناو فه‌رمانده‌ی سلێمانی گووتبووی: كاكه ڕاسته ئه‌نوه‌ر خزمانه به‌ڵام دزو ئاگاداری بن، ئه‌وه‌ی دزی له خاروبارو خۆراكی ئاواره‌كانی ناو شاری مه‌ریوان ده‌كرد، كاتی قه‌رارگه هاوكاری بكردینایه ئه‌و ده‌چوو له هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌دزی و، تا ئه‌وه‌ی ئاغای مه‌جیدی به ئه‌نوه‌ری گوتبوو: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دلیان به تۆ خۆشه كه دزی له هه‌ڤاڵه‌كانت ده‌كه‌ی!
تیبینی....
ئه‌مه وینه‌ی ئه‌و خانوه‌یه كه ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان له‌ناو وه‌زاره‌ت باسیكردوه كه به پاره‌ی تالانی ماڵی حوسین ئاغای سورچی له‌گه‌ره‌كی هه‌ولیری نوی دروستی كردووه!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















