سێ براكەی فەسیح یاسەمەنیش سزای گرانیان بەسەردا سەپێنرا
07/01/2010, 12:00 (GMT+1)

زانرا فەسیح یاسەمەنی 28 ساڵە باوكی دووم منداڵ بوووە و خەڵكی گوندی هیندوانەی سەر بەشاری خۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ، دوو ساڵ لەمەو پێش هاوڕێ لەگەڵ پێنج كچ و چەندین پیاوی گوندەكەیان و باوكی تەمەن 65 ساڵەشی دەستگیر و لەژوورەكانی تاكەكەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی ئەشكەنجه كران. دواتر ئەو كەسانه حوكمی جیاوازیان بەسەر دا سەپێنرا. لە نێو گیراوەكانی ئەو كاتەدا فەسیح یاسەمەنی، تەمەن 26 ساڵە، دوای ئەشكەنجەیەكی گران، حوكمی لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا بوو. ئەو حوكمەلەساڵی 2009 لەدادگای پێداچوونەوه ئەرێ كرا و تا بەرەبەیانی دوینێ لە كاتژمێر چواری ڕۆژی چوارشەممەدا سزای مردنی جێ به جێكرا.
2. باوكی فەسیح بەناوی حوسێن یاسەمەنی، كەپیرەمێردێكی تەمەن 65 ساڵەیه ، حوكمی دو ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپێندراوە.
3. فەهیم ڕەزا زادە دوای ئەشكەنجەیەكی زۆر حوكمی لەسێدارەدان و دواتریش حوكمی 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. هاوكات سێ برا بەناوەكانی، یاقوب زەمانی، قاسم زەمانی و سادق زەمانی، كەحوكمەكانی ئەوانیش بەم شیوەیە.
4. یاقوب زەمانی، بەسێ ساڵ زیندان حوكم دراوەو تا ئێستاكەلەزیندانی شاری سەلماس ڕاگیراوە .
5. قاسم زەمانی، سالێك حوكمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوەو لەزیندانی خۆی بەند كرا. .6. سادق زەمانی، حوكمی بڕینەوەی لاقێك و دەستێكی بەسەردا سەپێندراوه و ئەویش لەزیندانی شاری خۆی ڕاگیراوە.
ئەو سێ برایەش بەتاوانی هاوكاری كردنی پارتە كوردیەكان و چالاكی سیاسی و دژایەتی رژێم گیراون. لەسێدارەدانی فەسیح یاسەمەنی، دوابەدوای جێبەجێ كردنی حوكمی ئیحسان فەتاحیان زەنگی مەترسیه بۆ جێ بەجێ كردنی سزای سێدارەی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی تری كورد. شایانی باسە كە له ساڵی 2007یش دا زیندانیەكی سیاسی كورد حەسەن حیكمەت دەمیر ناسراو بە عەگید بەتاوانی هاوكاری پەژاك له زیندانی شاری خۆی لەسێدارەدرا. تا ئێستاش چەندین زیندانی سیاسی و مەدەنی دیكەی كورد لەزیندانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ مەترسی جێبەجێ كردنی حوكمی سێدارەدان ڕووبەروون كە ئەوانیش ، زەینەب جەلالیان ، حەبیبوڵڵا لەتیفی، فەرهاد وەكیلی، شێركۆ مەعارفی، فەرزاد كەمانگەر عەلی حەیدەریان، حوسێن خزری، ڕەشید ئاخكەندی، مەحەمەد ئەمین ئاگۆشی، ئەحمەد پۆڵاوەند، سەید سامی حوسێنی، سەید جەماڵ مەحەمەدی، ڕۆستەم ئەركیا، مستەفا سەلیمی، حەسەن تالعی، ئەنوەر ڕۆستەمی و ئیرەج مەحەمەدی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















