"گه‌نده‌ڵیه‌كی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئاشكرا بوو"
02/07/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی هه‌واڵی ئوری رایگه‌یاند عه‌بدولله‌تیف ره‌شید نه‌یده‌توانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه‌ش هه‌ڵسورێنه‌ری كاروباره‌كانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خێزانی تاڵه‌بانیه‌وه بووه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه به هاوه‌ڵ زاواكه‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیره‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كاندا ئاشكرا بكرێت كه ناوبراو بۆ له‌سێ خولی كابینه‌ی حكومه‌تدا له‌و پۆسته‌دا ده‌ستبه‌كار بووه.
روونیشیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا وه‌زیری سه‌رچاوه‌یه ئاویه‌كان هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه، پاره‌یه‌كی پرۆژه‌كانیش كه ته‌رخان كراوه بۆیان چووه‌ته حسابی بانكی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌همییه‌وه له‌له‌نده‌ن كه سه‌ر به جه‌مال له‌تیف ره‌شید بوون.
ئاشكراشیكرد، رافیع عیساوی وه‌زیری دارایی عیراق دۆشداماوه بۆ ئاشكراكردن و قسه كردن له‌و دۆسیه‌یه‌و ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره خه‌یاڵیه بۆ هاوه‌ڵ زاواكه‌ی تاڵه‌بانی.
http://knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=4215&Cor=Hewal
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















