مه‌مکوژن داوای لێبوردن ده‌که‌م
21/03/2011, 12:00 (GMT+1)
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکی من له رۆژنامه‌ی"رۆژنامه"دا، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و هه‌ندێ لایه‌ن و نووسه‌ر، به‌شێک له وشه‌کانی منیان به‌کارهێنا بۆ ئه‌جێندا تایبه‌ته‌کانی خۆیان و بۆ شه‌ڕی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، که پارتی مه‌به‌ستییه‌تی. راستییه‌که‌ی، من هه‌ڵه‌بووم هه‌ندێ وشه‌ی ناشیرینم به‌کار هێنابوو، که به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕیبوون. ئه‌و وشانه‌ی من، بۆ چیرۆک و رۆمان ده‌ستیان ده‌دا، به‌ڵام بۆ بابه‌تی رۆژنامه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌ستی نه‌ده‌دا.
لێره‌وه، له دڵه‌وه داوای لێبووردن له هه‌موو تاکێکی کورد به گشتی و له دانیشتووانی به‌ڕێزی گه‌ڕه‌کی مه‌لایان به تایبه‌تی ده‌که‌م. من هه‌ڵه‌بووم و هیوادارم به دڵگهورهییی خۆیان بمبه‌خشن. له ڕاستیدا، ئه‌و چه‌ند وشه‌یه ناوه‌ڕۆک و په‌یامی نووسینه‌که‌ی منی به لاڕێدا بردبوو. بۆیه من له ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌م، که ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵاتم کردبوو، په‌شیمان نیم، به‌ڵام په‌شیمانم که هه‌ندێ وشه‌ی ناشیاو و دوور له دابونه‌ریتی شارستانییانهم به‌کارهێنابوو. من به که‌موکوڕیی نازانم داوای لێبوردن بکه‌م، به‌ڵکوو دداننان به هه‌ڵه‌ی خۆمدا، به کارێکی عه‌قڵانی و دروست ده‌زانم و داوای لێبوردن ده‌که‌م.
به داخه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند، یان به‌رپرسێک بام، هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه ته‌نگ به من ههڵنهدهچنرا له شاری هه‌ولێردا. هه‌نووکه ژیانی من له مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه. پارتی به ئاشکرا و به نهێنیی چاودێریم ده‌که‌ن. سبه‌ی رۆژ ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌رده‌شت تێرۆر کرام، ئه‌وسا با که‌س نیگه‌رانیم بۆ ده‌رنه‌بڕێ، له کاتێکدا ته‌واوی میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆنیش منیان گۆشه‌گیر کردووه و داوای لێبوردنهکهیشم بۆ بڵاو ناکه‌نه‌وه. بۆیه، پێش ئه‌وه‌ی تێرۆرم بکه‌ن، داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌رمدا تێپه‌ڕی.
رابه‌ر فاریق
20- 3- 2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























