دكتۆر كامەران بەرواری: پەكەكە دەیەوێ پرسی كورد بە رێگای ئاشتیانە چارەسەر ببێت و ئاكەپەش دەیەوێ بە شەڕ چارەسەری بكات
16/12/2009, 12:00 (GMT+1)

وتیشێ دەوڵەت هیچ بەرنامە و پرۆژەیەكی بۆ چارسەری نییە، ئێستا بە ئاشكرا ئەوە دیارە. بەرواری وتی، پەكەكە سەدا سەدا لەگەڵ ئاشتی دایەو چەندین جار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و هێزی كشاندەوە دەرەوەی سنور. دكتۆر كامەران بەرواری باسی لە نەخشەی ڕێی ئۆجەلان كردو ووتی؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەخشەی رێی پێشكەش كرد بۆ چارسەری، بەڵام تا ئێشتا ڕووناكی نەبینراوەو دەستی بەسەردا گیراوە.
د.كامەران بەرواری وتی: پەكەكە دەیەوێت بە شیوەیەكی ئاشتیانە پرسی كورد چارەسەر بكرێت، بەڵام ئاكەپە دەخوازێت بە سیاسەتی پاكتاوكردن، پرسی كورد چارەسەر بكات. بەرواری وتیشی: دەبێت ئۆجەلان و پەكەكە بە موخاتەب بگیردرێن.
هەروەها نیعمەت عەبدوڵڵا لەوتەكەیدا ڕایگەیاند كە ئاكەپە لەلایەك بانگەشەی چارەسەری دەكات و لە لایەكی تریشەوە دەتەپە دادەخات و ئەمەش دووڕووی ئاكەپە دەردەخات. داواشی كرد كە بە چالاكی دیموكراتیانە ناڕەزایی لەدژی بڕیارەكە دەر ببڕن.
هەروەها دیار غەریب سەرۆكی پەچەدەكەش ڕایگەیاند كە پەكەكە هەمیشە بۆ چارەسەری ئامادە بووە كاتێ كە هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی چارەسەریدا بن.
دكتۆر فایەق گوڵپی ئەندامی كەنەكەش داوای لە حكومەتی هەرێم كرد، هەڵویستیان لەبەرامبەر داخستنی دەتەپەدا هەبێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















