حزبى سۆسیالیسى دیمكراتى كوردستان كۆنە جاشێك دەكا بە مسئول مەڵبەندى هەولێر
20/11/2009, 12:00 (GMT+1)
حزبى سۆسیالیستى كوردستان لە مێژووى خۆى چەندین جار توشى شكست هاتوە چەند انشقاقیكى تێكەوت تاوەكو لە دواین جار لە ناوەراستى نەوەتەكان (محمدى حاجى مەحمود) جارێكى تر پاشماوەى ئەو حزبەى كۆ كردەوە خۆى كرد بە خاوەنى و خۆى كرد بە سكرتێر و حزبەكەشى كردە درێژە پێدەرى (سیدا ێالح یوسف) بەقسەى خۆى بەڵام ئەمەى كە دەبینین دورە لەم راستیە سۆسیالیست لە سەردەمى شاخ حزبێكى شۆرش گێر بووە خاوەن مەبدەئى كوردایەتى بوو بەڵام ئێسستا هیچ مەبدەئێك لەم حزبە دا نەماوە كار گەیشتۆتە ئەوەى چەندین بەعسى و جاش لە قیادەى ئەم حزبەن بەڵگەشم ئەوەیە بۆدانانى وەزیرێك نزیكە 7 ناویان دابوو بە دكتۆر بەرهەم بۆ پۆستى وەزیریەكە كە لیستى كوردستانى ئەم 7 ناوەى رەت كردەوە چونكە كۆنە بەعسى و جاش و قوەى تەواڕى بوون ئێستاش كۆنە جاشێكى كردوە بە بەرپرسى مەلبەندى هەولێر ئەم كەسەش ناوى (باهیر ێالح فەقێ) یەو لە ناوەراستى هەشتایەكان تاوەكو ڕاپەڕین جاش بووە لە فەوجى وەهاب عیشى ولە كوشتنى چوار شوعیەكەى دەشتى شەمامك 1987 بەشدار بووەو دەستى هەبووە وە باهیر برایەكى بەناوى هاشم لە قەرەداغ لە شەڕى جاش و یەكیەتى نیشتیماتى كوردستان كوژراوە كە جاش بوو لە كاتى دانانى باهیر ێالح وەكو بەرپرسى مەڵبەندى هەولێر ئامادە بوان داوایان لە باهیر كردبوو وتەیەك پێشكەش بكات و باس لە مێژووى خۆى بكات باهیر ێاح زۆر بێ شەرمانە لە ناو قسەكانى وتبووى كە جاش بووە لە فەوجى 46 ى جاشایەتى كە چەندین ئەندامى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى سۆسیالیست ئامادە بوون ئاى كە ئەمە شەرمەزاریەكى گەورەیە بۆ حزبى سۆسیالیستى قسە زل . جا با مامەند قەشقەش بكەن بە وەزیرى خۆیان الاحسان بالتمام . جا دانانى ئەم كەسە لە بەرپرسى هەولێر دەرى دەخات كە حزبى سۆسیالیست كەسى نیە وە كەسى لەگەڵ نیە نە حزبى سۆسیالیستى جارانە . جەماوەر متمانەیان پێ ناكات پێش ئەو مەسئول مەڵبەندەى ئێستا دایان ناوە بەعسیەك كرابوو بە مەسئول مەڵبەند كە ناوى ێادق جەباریە بەعسیەتى بە ڕەچەلەك بۆ خانەوادەكەیان بەجێ ماوە لە باوكیانەوە ئەم ڕەفتارەى قیادەى حزبى سۆسیالیست كۆنە پێشمەرگە دێرینەكان و جەماوەرى كۆنى حزبى سۆسیالیستى زۆر توڕەو بێزار كردوە بۆیە خانەوادەى شەهیدەكان و پێشمەرگە دێرینەكان و جەماوەرى حزبى سۆسیالیست خۆیان ئامادە دەكەن بەیان نامە دەربكەن توندى تیژى بەرپا بكەن تا وەكو ئەم بەرپرسەى مەڵبەند لابدەن بۆیە لە خۆ رێكخستنەوە دان بۆ ئەنجام دانى ئەم كارە.
17/11/2009
17/11/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























