پاش فشاری ده‌زگای ئیتلاعات ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کادیرێکی کۆیله‌ی خۆیانی ده‌رکرد..
10/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م فشاره به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵ که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به ره‌سمی میكایل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆسی ده‌رکردووه ، وا پێده‌چێت ئێران وای له‌سه‌ر مه‌سعودی به‌کرێگیراوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌پاند بێت که به ئاشکرا ئه‌و که‌سه ده‌ربکات ، چونکه زۆرجار مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی به نهێنی ئه‌و کاره ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر خودی بنه‌ماله‌وه دانه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له به‌ریوه‌به‌ری سایتی په‌یامنێر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، پاراستن به ته‌حدیدی مه‌سرور فه‌رمانی پیداین که هه‌واڵێکی وا بڵاوبکه‌ینه‌وه له پێناو ترساندنی خه‌لکی خۆپێساندهر ، ئێمه هیچ تاوانێکمان نه‌کردووه ، به‌ڵام وه‌عدی ئه‌وه‌یان پیداوین که ماوه‌یه‌ک تا ئێران له یاد ده‌کات و سارده‌بێته‌وه ، ده‌گه‌رێندرێته‌وه سه‌رکاری خۆی. ئێستا مووچه‌که‌ی کار ده‌کات و هیچ کیشه‌یه‌کی نییه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی ، به شێوه‌یه‌ک تووشی سه‌رلێشێواوی بوونه که ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و فشارانه بگرن که دێته سه‌ریان ، هه‌موو کاروکردوه‌کانیان له رێگای که‌سیکی که‌م خبرهو توانای وه‌ک مه‌سرور به موراهیقانه بی گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژیک به‌جێیان ده‌گه‌یه‌نێت که دواتر له به‌رده‌م لۆژیک و راستیه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر خۆ ناگرێت. و شکست ده‌هێنن و شانه‌که‌ش به‌سه‌ر کۆیله‌کانیان ده‌شکێنرێته‌وه .. نمونه یه‌کجار زۆره که ده‌کرێت له ریپۆرتاژێکی دیکه ئاماژه‌ی پێبده‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















