<

لە مەڵبەندی كەركووكی یەكیتی تەكەتولتان باش

17/06/2011, 12:00 (GMT+1)


سەرەرای ئەو بانگەشانە و قسانەی لێپرسراوانی یەكێتی لە بۆنە و بێ بۆنەدا ئەیڵێن كە گوایە لە دوای كۆنگرەی سێیەمەوە دیاردەی دەستەگەری و تەكەتول نەماوە یاخود لاواز بووە بەڵام ئەوەتا لە مەڵبەندی كەركووك و لە سایەی لێپرسراوێتی (رفعت عبدالله)دا تەكەتول لەوپەری گەشەسەندندایە و ئەوەی تەكەتولی ئەو نەبێت ئەگەر كادرێكی عەیار 24 بێت و هەموو ژیانی لە خزمەت كردنی یەكێتی و بەرنامەكەی بەخت كردبێت ئەوە بە قەد یەك مسقاڵ نایخوات. نوێترین نموونەش دوو كادری سنووری كۆمیتەی رحیم ئاوایە كە تازە ئەمری بوون بە ئەندام كۆمیتەیان هاتۆتەوە و بە پێی هەموو مەرجەكان ئەبێت بچنە كۆمیتەی رحیم ئاوا بەڵام مەسئولی كۆمیتە كە خۆی پیاوی رفعتە ناهێڵێت ئەمریان بۆ دەربكەن و دەوام بكەن لەو كۆمیتەیە چونكە تەكەتولی خۆی و رفعت عبدالله نین و هەروەها وا ئەزانێت كۆمیتەی رحیم ئاوا بە وەرەسە لە باوانیەوە بۆی ماوەتەوە و هەرچی ئەمرێك بۆ ناردنی ئەو دوو كادرە دەربچێت بۆ كۆمیتەكەی پشت ئەستوور بە پشتیوانی مەسئولی مەڵبەند هەلیدەوەشێنێتەوە تەنانەت ئەمری جێگری مەڵبەندی هەلوەشاندەوە و نەیهێشت ئەو دوو كادرە بچنە كۆمیتەكەی و لە ئاكامدا هەردوو كادرەكە نێردران بۆ كۆمیتەی دووی عەرەفە هەرچەندە خۆیان دانیشتووی رحیم ئاوان.
لێرەوە داواكارم پێش ئەوەی لێپرسراوانی یەكێتی باسی نەمانی دیاردەی تەكەتول بكەن بچن سەردانێكی مەڵبەندی كەركووك بكەن و بزانن ئەوەی لە تەكەتولی كاك رفعت نەبێت ئەحواڵی چۆنە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟






ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان