<

بۆ ئەو هاودەنگ فاروقەی، دەركرا

18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

پڕ بەدڵ حەزم نەدەكرد قەڵەمەكەم بخەمە ئەو ئاستەی كە بۆ نووسینێك بێت لەسەر هاودەنگ فاروق، چونكە نە تائێستا رۆژنامەنووسێكی ئەوەندە ناودارە تا ناوی بهێنرێت نە هێشتا قەڵەمێكی هێندە دیارە تا ببێتە هۆی ئەوەی كە نووسینێكمی بۆ تەرخانبكەم، بەڵام دیارە چەند رۆژێكە لەرۆژنامەی هەولێر كە دەزگای پاراستن دەریدەكات لەگۆشەیەكی چەند سەد وشەیی بێسەروو بەرەدا كەوتۆتە هێرش بۆ سەر نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدا كوشتنی سەردەشت عوسمان لەلایەن پاراستنی پارتییەوە هیچ رەبتێكی بەبزووتنەوەی گۆڕانەوە نییە، تەنیا ئەوەندە نەبێت كە سەردەشت عوسمان گۆڕان بووە و دەنگی بەگۆڕانیش داوەو پەیامنێری كوردستان پۆست بووە و تەنانەت ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بەرگریشی لێبكات هەقی خۆیەتی، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ بێت نەیكردووە بەموڵكی خۆیی و بۆشی نییە بیكات بەموڵكی خۆی، چونكە ئەوە شەهیدی قەڵەمەو دەبێت هەموو رۆژنامەنووسان شانازی پێوە بكەن نەك پارتی ئەو لێشاوە ناڕەزاییە بەدەستی تێكدەر لەقەڵەم بدات.

كەواتە با ئەو هاودەنگ فاروق-ەتان پێبناسێنین كە چۆن چووەوە هەولێر و بۆ خۆ خزاندە ناو دەزگای پاراستن، ئەمانە بیر هاودەنگ فاروق دەخەینەوە كە لەساڵی 1999دا كاتێك لەگەڵ دوو هاوڕێی تریدا كە نامەوێت لەبەر سومعەیان ناویان بهێنم لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەتێك دەستگیركران و دواتر ئەوەشیان بەسەردا تێپەڕی كرد، بۆیە بەوەوە نەوەستاو پەنای بردە بەر سیخوڕی و لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بەتاوانباری پەیوەندی بەئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەستگیركراو و دواتر لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە هەوڵێكی زۆر درا بۆ هەرسێكیان و ئازادكران و هەرسێكیشیان یەك ڕاست بوون بەپارتی و دوانیان كە یەكێكیان هاودەنگە بوونە پاراستن، بۆیە دەمانەوێت بیری ئەو هاودەنگ فاروقە بخەینەوە كە دەركردنی لەرۆژنامەی هەرێمی كوردستان و دواتر دەستگیركردنی بەسە بۆ ئەوەی كە كەسێتی خۆی بناسێت.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان