نامەیەك بۆ سهدام حسین
21/04/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەوڕۆژەى كە روخایت جەژنمان گرت و خۆشحال بوین كە گیرایت وتمان خودا سوپاس ئاواتەكانمان هاتنەدی ، ئەو ڕۆژەش لەدار درایت كردمانە دوو جەژن ، نەك لەبەر ئەوەى ناوت ێدام بوو ها !!! بگرە لەبەر ئەوە بوو تۆ جەلادەكانت بەردابووە شارەكەم (سلێمانی) لەبەر ئەوە بوو ئازادیت لێ زەوت كردبوین ، دژی ئازادیەكانمان بویت نەماندەوێرا جلی ڕەش بپۆشین ، ڕیش دانێین !! لەبەر ئەوە نەبوو دژت بوین كە عەرەبیت نا !! بەڵكو لەبەر ئەوە بوو كە دادپەروەر نەبویت لەگەڵماندا ، ئێستاش هەروا دەزانم ها !! نەڵێیت چەند زوو پەشیمان بونەوە بۆم !! نا خودا شایەت بێت بۆت پەشیمان نیم ، ئێستاش گویم لە هاوار و نوزەى خزمە ئەنفالكراوەكانمە ئێستاش چاوەڕوانم تەرمی برا لەدار دراوەكەم ببینمەوە ، ئێستاش وا دوكەڵی گوندە سوتاوەكەم لەبەر چاومە ! .. بۆیە ناكرێت بۆت پەشیمان ببمەوە بەڵام دەمەێت بێمە سەر گۆڕەكەت و چەپكێ گوڵ لەسەر گۆڕەكەت دانێم ، دیًَم دەڵێم سەد ڕەحمەت لە گۆڕت ئەى كفن دز ، دێم و دەڵێم بڕوا بكە ئەوەى تۆ بەشارەكەمت نەكردبوو ، هاورێ نزیكەكەت تاڵەبانى لەم چەند ڕۆژە دا كردی دێم دەڵێم خەم مەخۆ هاوڕێكەت وا چەتەكانی بەرداوەتە شارەكەم ، دۆێنی یاساوڵەكانی شكۆی كچە گەنجەكانی زانكۆیان شكاندم دێم دەڵێم رەحمەت لەتۆ لە چاو ئەم سەرۆك كۆمارەى ئێستا چەند بە ئەخلاق بویت یاساوڵەكانی تۆ چەند بەشەرم و شكۆ بون لە چاو خولە سەنگاویی و شێخ جعفر دێم و دەڵیم كەس خوێندكاریكی زانكۆی ئەتك نەكرد ئەمان پانزە پاس خوێندكاریان ئەتك كرد ، لە جیاتی ئەوەى بەشەق بمبەن بۆسەر گۆڕی بارزانی دێم بە خوایشتى خۆم یەك چەپك گوڵی سور دەخەمە سەر گۆڕەكەت ، و دەڵێم (سەد ڕەحمەت لە كفن دز) . .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























