جەماوەری پردێ بەهۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسانەوە خۆپیشاندان دەكەن
17/01/2011, 12:00 (GMT+1)

و بەوەندەشەوە نەوەستان، بەڕێوەبەری شارۆچكەی پردێ و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون بەردباران كران، پۆلیسیش دەستی بە تەقەی ئاسمانی كردو دواتر هێزێكی پۆلیسی دووبز بۆ پاڵپشتی كردنی پۆلیسی پردێ هاتنە ناو رووداوەكانەوەو تەقەیەكی زۆریان كردو دوای بریندار بوونی گەنجێك، جەماوەرەكە رق ئەستوورتر بوو و هەتا لە گوللەی بیكەیسیش نەدەگەڕانەوەو دۆخەكە بەجۆرێكی وا كەوتەوە كە جەماوەر لەگەلأ پۆلیسدا بكەونە شەڕەوە. شایانی وتنە بەڕێوەبەری شارۆچكەی پردێ، هەر لە كاتێكی زووی سەرلەبەیانییەوە لەناو ئاپۆرای خەڵكەكە بوو و زۆر بەڕێكی پۆلیسی پردێ چاودێریی دۆخەكەیان دەكرد، بەڵام وەكو پێشتر ئاماژەی پێكرا دواتر دۆخەكە بەوجۆرەی لێهات. ناڕەزایی جەماوەر بەردەوام بوو، تا كاتژمێر (25و8) خولەكەی شەو كاتێك لیوا جەمال بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك و عەمید سەرحەدو محەمەد كەمال و محەمەد خەلیل ئەندامانی ئەنجومەنی كەركوك هاتنە ناو ئاپۆرای خەڵكە ناڕەزاییەكەو دوای گفتوگۆیەكی سەرپێیی بەڵێنی زۆریان بە جەماوەرەكە داو بڕیاری ئەوەیاندا كە سبەینێ (18/1/2011) لێژنەیەك لە خەڵكی شارۆچكەكە پێكبهێنرێت و سەردانی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن بۆ قسەوباس كردن لەسەر چارەسەركردنی كەموكووڕییەكانی دیكەی شارۆچكەكە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















