دانا مه‌نمی به ئاوازی یه‌کێتی و پارتی و ئیمپریالیست له ئیسلامییه‌کان ئه‌دا
12/09/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆرم پێ سه‌یره له سایتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان پۆسته‌وه که‌سانێکی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بێن و قه‌وانه سواوه‌کانی ئه‌و 2 پارته مافیا‌و کلک له‌قێنه‌ی ئیمپریالیستمان پێ بفرۆشنه‌وه و هه‌ر به‌و ئاوازه سه‌ما بکه‌ن. به‌و هه‌موو ده‌زگا زه‌به‌لاحانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات تێر ناخۆن و دێن ئه‌م سه‌کۆ ئازاده‌شمان لێ شێلو ده‌که‌ن.
دواترینی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ئه‌وه بوو که پێش چه‌ند ڕۆژێک له‌لایه‌ن دانا مه‌نمیه‌که‌وه نووسرا بوو، که له کورته نووسینێکی نا زانستی و بێ ئینسافانه‌دا دۆو دۆشاوی تێکه‌ڵاو کردبوو، هه‌مان ئه‌و ئاوازه‌مان بۆ ده‌ڵێته‌وه که له ده‌زگا به‌دناوه‌کانی ئاسایش و پاراستن و دژه تیرۆری کاک قوبادی مامۆستای و گوانتانامۆدا ده‌گوترێته‌وه.
خوێنه‌ری ئازاد‌و چاوکراوه‌ی کورد چی تر نایه‌وێت خۆڵ بکرێته چاویه‌وه‌و شه‌یدا و په‌رۆشی بینینی ڕاستییه‌کانن، خۆریش به به‌ری بێژنگی گه‌نده‌ڵ و خائینان ناگیرێت. ده‌مێکه ئه‌و هاوکێشه‌یه پووچ بووه‌ته‌وه که ده‌ڵێت: ئیسلام = تیرۆرست.
دانا مه‌نمی به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی (هاوپه‌یمان و پشتیوانی مه‌سعود و جه‌لال) ئه‌بینێت که چۆن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئاینی دامه‌زراوه‌و چۆن به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه گه‌وره‌ترین پێشێلکاری به‌رانبه‌ر مافی مرۆڤ و که‌سایه‌تیه ئاشتی خواز‌و ڕێکخراوه مرۆ دۆستیه جیهانییه‌کان ده‌کات ، که‌چی ناوێرێت فزه‌ی لێوه بێت (کێ ده‌ڵێت خۆشی هه‌ر بۆ ئه‌وان کارناکات؟؟) که‌چی دێت هێرش ده‌کاته سه‌ر ئیراده‌ی میلله‌تێکی موسڵمان و دادگایی زانایه‌کی وه‌ک گالیلۆ که له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌سکاریی کراوی فه‌له‌یی ناڕه‌وا ده‌شوبهێنێت به دوا په‌یامی ئاسمانی پارێزراو که ئیسلامه و مانای ژیان ده‌گه‌یه‌نێت و جوانترین و چاکترین به‌رنامه‌ی دنیا‌و دوا ڕۆژ و لایه‌نی لاشه‌یی و گیانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکانه و هه‌رگیز ڕێ له بیر کردنه‌وه‌ی زانستی ناگرێت. دانا دێت و هه‌ر له مامۆستایان عه‌لی باپیر‌و سه‌لاحه‌دین و سه‌ید قوتبه‌وه ..... هتد که‌سی لێ به‌ده‌ر ناکات له‌و تاوانبارکردنه بێ بناغه‌یه‌ی که ئاراسته‌ی ئیسلام و شوێنکه‌وتووانی ئه‌و ئاینه ئاشتی خواز‌و مرۆڤ دۆسته‌ی ئه‌کات. ته‌نانه‌ت به پێوه‌ری مۆساد و ماسۆنییه‌ت ده‌ڵێت که‌سێک ڕۆشنبیر نیه دژی ئیسلامی سیاسی نه‌وه‌ستێت..له کۆتایشدا ژماره‌ی موسڵمانانی کورد که‌م ده‌کاته‌وه بۆ 1 ملیۆن که ده‌ڵێت(گاڵتەكردنە بە مەشاعیرى ملیۆنێك مووسڵمانى كورد).
میلله‌تان به هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئیسلام و ئیسلامییه‌کان هه‌ڵبژێرن به ده‌مڕاستی خۆیان وه‌ک له جه‌زائیر و چیچان و غه‌ززه وئه‌فغانستان و ده‌یان شوێنی تردا ڕووی دا به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا ڕووبه‌ڕووی دیکتاتۆریه‌ته به‌د ناوه‌کان ده‌بنه‌وه که هه‌موویان دژی ئیراده‌ی میلله‌ته‌کانن و به پیلانی سیاسه‌تی جیهانی که یه‌هوود پێشه‌وایه‌تی ده‌کات ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین هێرش وکاولکاریی ده‌بنه‌وه، ڕه‌نگه پێش 3 ڕۆژ هه‌واڵی ئه‌و جه‌نڕاڵه ئه‌مریکیه‌ت نه‌خوێندبێته‌وه که چۆن له ئه‌فغانستان (هه‌ر بۆ خۆشی) تیمێکی تایبه‌ت پێک ده‌هێنێت بۆ کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و دواتریش په‌نجه‌کانیان ده‌بڕێت و کۆیان ده‌کاته‌وه‌و وێنه‌یان له ته‌نیشتا ده‌گرێت.
یه‌کێک له‌و تاوانه ناڕه‌وایانه‌ی که ده‌یخاته پاڵ ئیسلام ئه‌وه‌یه که دایئه‌بڕێت له‌مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان و ئه‌و مێژووه پرشنگداره‌ی زانا و پێشه‌وا ئیسلامییه‌کانی له یاد چووه که چۆن خۆیان کرده گیان فیدا دژی زوڵم و داگیرکاریی، که ئه‌م مانایه‌ش له ناوه‌ڕۆکی ئاینی ئیسلامه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. ئه‌ی تۆ خیانه‌ت و دزیی و به‌ڕه‌ڵلایی و سته‌مه‌کانی (یه‌کێتی و پارتی) به دادپه‌روه‌ر و ڕاست داده‌نێیت؟؟ خوای گه‌وره چۆن زمان و خاکی بۆ کورد خولقاندووه هه‌ر واش داوای لێ ده‌کات که وه‌ک چاوی بیپارێزێت، به دڵسۆزیی له دیدگای هه‌ست کردن به به‌رپرسیاریه‌تیی قیامه‌تییه‌وه. که دره‌نگ بێت یان زوو هه‌موومان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌رده‌م دادگای دادپه‌روه‌رانه‌ی کردگاری تاک و ته‌نیای به‌دیهێنه‌رو له‌م تاقی کردنه‌وه کورته‌ی دنیادا به‌ره‌نجامی کرده‌وه‌کانمان وه‌رده‌گرینه‌وه چونکه خودا دادپه‌روه‌ره و گیانیش نامرێت و مردنیش ئاکامی هه‌موومانه.
له کۆتاییدا به دانا‌و ده‌زگاکانی ده‌ڵێم:(مانه‌وه بۆ به هێزترینه) و ئاینێک که پرۆگرامی ژیان بێت و له‌لایه‌ن به‌دیهێنه‌ری گه‌ردوونه‌وه ڕه‌وانه کرابێت هه‌ر سه‌رده‌که‌وێت و سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه به ڕووناکیه‌کانی، جا تۆ پێت خۆش بێت یان نا! نووری ڕووناکی باوه‌ڕ به فووی ده‌می تۆ و هاوشێوه‌کانت ناکوژێته‌وه‌و ئه‌مه ڕاستییه‌که له‌گه‌ڵ سروشت و ویژدان و پێداویستییه‌کانی مرۆڤدا ته‌با وگونجاوه.. تێکدانی ڕاستییه‌کان و هێنانه‌وه‌ی وێنای چه‌وت هه‌رگیز ڕاستییه‌کان لێڵ ناکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























