له هه‌ولێر ، مافیاکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌کری به‌سه‌رچوو به سه‌ر خه‌ڵکی دابه‌ش ده‌که‌ن.
17/06/2011, 12:00 (GMT+1)

ده‌بێ بووترێت ماوه‌یه‌که مه‌سعود بارزانی هه‌ڵایه‌کی بۆشی ناوه‌ته‌وه که گوایه چاکسازی ده‌ستپێکردووه ، خه‌ڵکی کوردستان ده‌پرسێت و ده‌ڵێت: ده‌رخواردانی خۆراکی به‌سه‌رچوو به خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ یه‌کێک بێت له‌و چاکسازییه‌ی مه‌سعود؟! .
شایه‌نی باسه وه‌زیری بازرگانی عێراقی که سه‌ر به یه‌کێتییه ، دزێکی گه‌وره‌ی جه‌لالییه‌کان بووه له نێو ئیداره‌ی گشتی جه‌لال تاڵه‌بانی ، پێده‌چیت له ژێر فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ، ئه‌و وه‌زیره کارئاسانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود کرد بێت بۆ هاوردنی شه‌کری به‌سه‌رچوو و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیوی کوردستان..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















