نمونەى دەست درێژى سێكسى بەرپرسان بەسە بۆ دەمكوتكردنى مەلا عەتا و ڕووناكى دایكى بەرهەم ساڵح
16/02/2011, 12:00 (GMT+1)
.
لەسایتە ڕووڕەشەكەى پیوكەى میدیا مەلایەكى مشەخۆرى ماستاوچى بەناوى مەلاعەتا هاتووە بازاڕى و دوور لەهەموو ڕەوشت و بەهایەك خۆڵ دەكاتە چاوى خەڵك و بەناوى پیرۆزى ئاین و لەژێرناوى مەلا و ئاین و ئیسلام شەرعیەت دەدا بەدەسەڵاتى گەندەڵى دز و مافیایى پارتى و یەكێتى و زۆر پێیى ئاسایە كە بیست ساڵە سەروەت و سامانى ئەو میللەتە دەدزن و خاك و ئاوى كوردستانیان هەموو لەسەر خۆیان تاپۆكردوە و بەهەزاران گەنج و لاوى كوردیان لەهیچ و خۆڕایى داوە بەكوشت ، مەلاعەتاى مشەخۆرى دەم چەوركراو هەموو ئەمانە و هەزاران كردارى بەد ڕەوشتى ترى ئەم دەسەڵاتەى پێ ئاسایە تەنها ئەوەى پێ نائاسایە و نامەعقولە كەنەوشیروان مستەفا نوكتەیەكى دینى هێناوەتەوە لەدیمانەكەى چەند شەوى ڕابردووى كەناڵى ئاسمانى كەى ئێن ئێن ، مەلاعەتا تەنیا ئەوەى قبوڵ نیە ئەگینا هەموو شتێكى ترى قبوڵە ، لێدوانى ئەم مەلا حزبیە چەواشەكارە هاوكاتە لەگەڵ وەڵامى ڕووناكى دایكى بەرهەم ساڵح بۆ نووسینێكى كوردستانپۆست كەهاتووە خۆیى و كوڕەكەى كردوە بەفریشتە و پێیى ناخۆشە پێیان بڵێیى ئێوە دز و گەندەڵن و بەڵگەى دەهەزار دەمانچەكەى نەدیوە كەئیمزاى كوڕەكەى ئەوى لەسەرە .
لێرەدا بەپێویستم زانى یەك نمونە و تەنها باسكردنى یەك كارى ناڕەواو ناشیرینى ئەم دەسەڵاتە بۆگەن و گەندەڵە بخەمەوە بیرى هەردووكیان هەم بۆ مەلا عەتا لەڕوانگەى دینەكەوە هەم بۆ ڕووناكى دایكى بەرهەم ساڵح وەك هەڵسوڕاوێكى ڕێكخراوەیى ژنان ، بۆیە دەڵێم كوا وتار و نووسینتان سەبارەت بەو هەمووسوكایەتیەیى بەژنان و كچانى ئەم وڵاتەوە دەكرێ ڕۆژانە ؟ كوا لێدوان و هەڕەشەتان لەبەرپرسان لەسەر ئەو هەموو ئەتكردنەى بەكچانى كوردەوە دەیكەن ؟ كوا هەڵوێستان بەرامبەر دەسەڵاتى مافیایى پارتى و یەكێتى لەسەر ئازادكردنى ئەو هەموو تاوانبارانەى كەبكوژى ژنان بوون و بەلێً بوردنێك ئازاد كران ؟ كوا مەلا عەتا ، ڕووناك ڕەووف بۆ ڕۆژێًك لەڕۆژان نەهاتن بڵێن دەسەڵات و سەرۆكى هەرێم و حكومەت ئەوە خێرە لەهەزران چیرۆكى تاڵى ژیانى ئەو هەموو كچە و ژنانە بێ دەنگن كەڕۆژانە لەڕۆژنامە و گۆڤارەكان بڵاوئەكرێنەوە ؟ كوا دەنگتان لەسەر كوشتن و خۆسووتاندنى ڕۆژانەى ئەو هەموو كچ و ژنە ؟ یان تۆ مەلاعەتا بێنە بەرچاوت كچەكەت شووى كردوە و پێنج منداڵى هەیە و پیاوەكەى لەشەرى ناوخۆ بەدەستى یەكێك لەو دوو هێزە فیرعەونیە كوژراوە و بەرپرسى زاواكەت بەكچەكەت بڵێ وەرە ماڵەوە ئیمزاى مووچەى شەهیدانەت بۆ دەكەم ؟ تۆ ئەمەت قبوڵە ؟ چ هەڵوێستێكت دەبێ ؟ بۆ كەم بوون ئەو چیرۆك و ڕووداوانە ؟ كەمان خوێندەوە لەم جۆرە چیرۆكانە لەڕۆژنامە و گۆڤارەكان ؟ كەم كچى كورد لەلایەن ئەم بەرپرسە خۆفرۆشانەوە كە مەلا عەتا تۆ و ڕووناك ڕەووف بەبەرپرس و دەمڕاستى خۆتانیان دەزانن ئەتك كران و پەردەى كچێنیان لەدەست دراو دوایى بۆیان دوورایەوە ؟ یان تۆ ڕووناك ڕەووف ئەگەر ڕاست دەكەى بۆ بەكوڕەكەت ناڵێیى وەرە كوڕم وازبێنەو دەست لەكاربكێشەوە باچیتر لەوە زیاتر ئابڕوومان نەچێ تۆ كوڕى حاكم ئەحمەد بووى ؟ حەزدەكەم ئەوە بزانى ڕووناك ڕەووف كەخۆشت دەتووانى لەمامۆستایان و زانایانى بەڕێزى ئایینى پرسیار بكەى ئەوانەى وەك مەلا عەتا خۆیان نەفرۆشتووە كەهەرچى دزى و گەندەڵى و بەڕەڵایى لەم ووڵاتە دەكرێ لەئەستۆى كوڕەكەى تۆیە و ئەو لێیى بەرپرسیارە ؟ چونكە ئەگەر بەناویش بێ ئەو سەرۆكى حكومەتە ؟ وادامان نا بەقەولى خۆت كوڕەكەت دز نیە و پاكانەى بۆ دەكەى ؟ ئەى بۆ قبوڵ دەكا ئەو هەموو دزى و گەندەڵیە بكرێ ؟ ئەگەر دەڵێیى دەسەڵاتى و نیە و بۆى ناكرێ ئەى بۆ وازناهێنێ ؟ لەكۆتایدا دەڵێم بەسە چیتر خەڵك چەواشە مەكەن خەڵك ووشیاربۆتەوە چیتر ناتوانن تاسەر هەر یارى بەكەڕامەتمانەوە بكەن و بوجە و داهاتى ئەو میللەت بدزن و بیخۆن و كچانى نیشتیمان ئەتك كەن و ژنان و كچانى پاشماوەى ئەنفال و كیمیاباران و شەڕى ناوخۆ بكەن بەكارەكەر و خزمەتكارى ماڵ و نووسینگە و ڕەز و باغەكانتان و سووكایەتیان پێ بكەن . ئێوە دەبێ لەمەودوا چركە و سەعات ئەژمار بكەن بەردەوام تونس و میسرتان لەبەرچاوبێ چونكە ئاسۆ ڕوونە دیكتاتۆر لەڕووخانە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















