<

لە ناحیەى بیارەش لەلایەن دەسەڵاتەوە ڕێگرى كرا لەدانانى سەكۆى ئازاد.....

09/04/2011, 12:00 (GMT+1)



لەبەروارى 4/4/2011 كۆمەڵێك كادرى ڕۆشنبیرى پارتى دیموكراتى كوردستان وبنەماڵەى شەهیدانى سەربەناوچەى هەورامان وەك هەستكردنێك بەم ئەركەنیشتمانیەى كەكوردستانى گرتوەتەوە لەپێناو پشگیرى كردنیان بۆ خۆپیشاندەرانى بەردەركى ئازادى سلیمانى وڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى وناعەدالەتى كۆبونەوێكیان ئەنجام دا بۆئەوەى ئامادەكارى بكەن بۆ ڕۆژى هەینى8/4/ 2011 بەمەبەستى دامەزراندنى سەكۆى ئازاد لەساحەى ناوبازاڕى بیارە بە(ناوى ساحەى ئازادى بیارە) هەرلەگەڵ پەیوەندی كردنیان بەكۆمەڵێك لاوى ڕۆشنبیرى گوندەكانى دەوروبەرى بیارەولەلایەن بەڕێوبەرىناحیەوە(نوخشه‌ ناسح)ە وەئاگاداركران بەهیچ شێوەێك ڕێكە نادات ئەو جۆرەگردبونەوانە بكرێن وهەركەسیش هەلًسێ بەوكارە دەست گیردەكرێت وبەرەو شوێنێكى نادیاریش دەیگوازنەوە ،ناوبراو هەبەوەشەوە نەوەستا دەست بەجێ ناوچەى هەورامانى پارتى ئاگاداركردوە نابێ ڕێگە بدەن بەوكادرانەو پێویستە هەرچى زوە ئیجرائات بكرێن ئەگەرنا ئێمەو وەك یەكێتى وحكومەت بەكارى خۆمان هەڵدەسین، هەربۆیە بەرپرسى ناوچەش(نسرین قادر)لەڕێكەى چەندكادرێكى تروە ئاگادارى ئەوكادرانەى كرد كەخەریكى ئەنجام دانى دامەزراندنى سەكۆى ئازادبون بەهەڕەشەى موچەبڕین كۆى كردنەوەو داواى لێ كردن ئەم كارە نەكەن هەرچێكتان دەوێ بۆتان دەكەم وسەروى خۆشمانم ئاگاداركردوەتەوەو بەڵێنم لە(هێمن)هەورامى وەرگرتوە لەڕێگەى مەكتەبى سەرۆكەوە هاوكارێكى باشى مادیتان بۆوەردەگرم بەڵێنیشتان دەدەمێ ڕۆژى یەك شەم كەدەكاتە10/4/بچەمە سەرەوەو بۆ مەكتەبى سەرۆك بڕەهاوكایەكەتان بۆ وەر بگرم و هەمو مەعاناتەكانتن بگەێنم.هەرچەندە لەترسى نان بڕین تارادەێك ئەم وەزعە خاوبەنەوەێكى پێوەدیارە بەڵام هەندێ لەوكادرانە كەموچەى حكومیان هەیە یان كاریگەرى حزبەئیسلامیەكانیان لەسەرە سورن لەدامەزراندى سەكۆى ئازادو گربونەوەى جەماوەرى چاوەڕوان دەكرێت بم زوانە ئەوكارە ئەنجام بدرێت بەڵام وەك پێویست لەلایەن ئۆپۆزۆسیۆنەوە هیچ پشتوانێكیان لێ نەكراوە سەردانیان نەكراوە.

 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان