پێویستە هەموومان شانازی بە عەمید سەرحەد قادر بكەین
02/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ماوەیەكە لێرەو لەوێ بە ناوی جیا جیا بابەت لەسەر كاروچاڵاكی و خودی بەڕێز عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی پارێزگای كەركووك دەنوسرێ، من وەكو رۆژنامەنووسێكی خەڵكی شاری كەركووك هەست دەكەم زیادەرۆی لە زانیارییەكان هەیە و زۆربەی بابەتەكان دەچێـە چوار چیوەی تەشهیركردن و بۆ كێشەی كەسی نێوان ئەو كەسانەی بابەت لەسەر عەمید سەرحەد دەنووسن لەگەل عەمیدی ناوبراو دەگەڕێنمەوە، چونكە من ماوەی شەش ساڵە پەیوەندی بەردەوامم لەگەل عەمید سەرحەد و پۆلیسی كەركووك هەیە،بۆیە لەروانگەی وێژدانەوە چەند راستیەك هەیە دەمەوێت بۆ خوێنەرانی كوردستان پۆستی تێكۆشەڕو كەركوكیەكان روون بكەمەوە.
نازانم بۆ ئێستا چەند نوسەرێك قەلەمەكانیان لەسەر عەمید سەرحەد تیژ كردووە بێ ئەوەی هیچ زانیاریەكی راستیان هەبوو بێت و ئاماژە بە گەورەیی و دڵسۆزی عەمید سەرحەد بكەن بۆ كەركوك و كەركووكیەكان.
برایانی بەرێزم، پێویستە ئێمەی كەركووكی شانازی بە عەمید سەرحەد بكەین چونكە لەماوەی شەش ساڵی رابردوو ئەوەی ئەو پیاوە قارەمانە كردویەتی هیچ كەس نەیكردووە،پارتی و یەكێتی بۆ دەوڵمەندكردنی گیرفانیان كەركوكیان فرۆشت وئاگاداری هیچ كێشەیەكی ئەو شارە نیین، ئەو كەركوكە نازدارەیان تەسلیمی ماددەی140 كردووە،بۆ وەرگرتنی زۆرترین رێژەی بودجەی عێراق ئەوكات كەركوكیان وەبیر دێتەوە ئەویش دەیكەنە فشار بۆ وەرگرتنی پارەكانیان،واتە كەركوك بۆتە وەسیلەیەك بۆ خۆ دەوڵەمەندكردنیان،بەڵام عەمید سەرحەد كوردانە داكۆكی لە خاكی پیرۆزی كەركوك دەكات،ئەوەی تا ئێستا لە بەردەستمان ماوە لەكەركوك بەرهەمی خەبات و قوربانی دانی عەمید سەرحەد و هاوكارانیەتی نەك پارتی و یەكێتی، چونكە لەبەر ملمڵانێی یەكتریان ئاگاییان لەكەس و خودی كەركوكیش نەماوە، بۆ دەبێت رۆژنامەنووسانی ئێمە سەنگەر لە كەسێك بگرین تا نەیروخێنین وازی لێ ناهێنین،وڵڵا ئەگەر هەوڵەكانی عەمید سەرحەد نەبوایە ئێستا عەرەب و بەرەی توركمانی یەك تاكە كوردیان لەكەركوك نەدەهێشت، عەمید سەرحەد دەكرێت نازناوی قارەمانی كەركوكیەكانی لێ بنێین، چونكە دەیان وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق هەوڵیانداوە بۆ لاوازكردنی كاروچاڵاكیەكانی،؟ بەڵام ئەو رووبەری هەموو جۆرە هەوڵێك بۆتەوە،ئەگەر ئێوە باس گوایە لەدزین و پارە و زەوی وەرگرتن دەكەن، ئەی بۆ باس لە11هەوڵی تیرۆركردنی عەمید سەرحەد ناكەن،ئەی ژەهرخواردنەكە،رۆژانە كار دەكات بۆ شاندنی كەسایەتی و دەمكوت كردنی كەسایەتی عەرەب و توركمان لەكەركوك بەس بۆ ئەوەی بەس كورددا زاڵ نەبن،فائیق تۆفیق بریكاری وەزارەتی ناوخۆی كوردستان دەڵێ عەمید سەرحەد دەستە گوڵی كوردە لەكەركوك،بۆیە پێویستە ئێمەش شانازی بەو دەستە گوڵە بكەین،ئەگەر پێویست زانرا هەموو كاروچاڵاكیەكانی عەمید سەرحەد لەماوەی 6ساڵی رابردوو بڵاودەكەمەوە،با خەڵكی بە وێژدانی كەركوك و كەركوكیەكان رێگا نەدەین مەڕامەكانی لق و مەڵبەند بێتەدی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان