<

گرژیەكانى نێوان مستەفا چاڵاوی و رێبوار جاف لەمەڵبەندى (15) ى چەمچەماڵ .

09/10/2009, 12:00 (GMT+1)
مستەفا چاڵاوى مەسئول مەڵبەندى (15) ى یەكێتى لەچەمچەماڵ لەگەڵ رێبوار جاف جێگرى مەسئول مەڵبەند ناكۆكى هەیە بەجۆرێ مستەفا لەشوێنى حەوانەوەى خۆى میوانەكانى دەبینێ ڕێبواریش لەناو مەڵبەند دەوام دەكات . تا ئێستا چەند هەوڵێك هەبووە بۆ ئاشتكردنەوەیان بەڵام لەلایەن مستەفا چاڵایەوە ڕەت كراونەتەوە چونكە ڕێبوار لەسەر دزی و كارى بێئەخلاقی و سێكسی لەناو مەڵبەندا تێوەگلاوە ، پاش ئەوەى لە 24 ى مانگى رابردوودا ڕاپۆرتێكم لەسەر (نورى ڕەحیم) بەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ و (رێبوار جاف) لەبارەى دەست تێكەڵكردنیان بۆ كارى سێكسی خوێندەوە لە سایتى كوردستان پۆست منیش وەك كادرێكى مەڵبەند بڕیارم دا ئەم زانیاریانە بەئەمانەتەوە بڵاو بكەمەوە ، ناكۆكى مستەفا چاڵاوی و رێبوار جاف دەگەرێتەوە بۆ جیابونەوەى رێبوار جاف لەتەكەتولی مستەفا چاڵاوی و كە ئەمەش ڕۆژ بە ڕۆژ رێبوارى ناشرینتر و قێزەونتر دەكرد ، تاواى لێهات لەلایەن چەندین ئەندام مەڵبەندەوە دەمانچەى لێدەركرا .

(مستەفا چاڵاوى نمونەیەك لەخەبات و دڵسۆزى)
مستەفا چاڵاوى نمونەیەكە لەخەبات و دڵسۆزى لەنێو ریزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان تانانەت زۆر لەبەرپرسەكان لەساڵی (1988) لەكاتى ئەنفالدا خۆیان تەسلیم كرد بەڵام مستەفا چاڵاوى بۆ تەنها ساتێ ئامادەنەبوو لەژێر كەپرى حزبی بەعسدا بێت ، هەرجارێ هەڵبژاردن كرابێ لە چەمچەماڵدا مستەفا چاڵاوى لەسنورى چەمچەماڵدا یەكەم دەنگى هێناوە و (عادل نادر) دووەم دەنگى هێناوە
خەڵك ئەمەلیان زۆرە لەسەر مستەفا چاڵاوی و زۆر خۆشیان دەوێت بۆیە رێزى تایبەتى و پێگەى كۆمەڵایەتى هەیە لەناو خەڵكدا ، ئەم جارەش كەیەكێتى ولیستى هاوپەیمانى كوردستان كەدەنگى یەكەمیان هێنا لەچەمچەماڵ بەهۆى مستەفا چاڵاویەوە بوو ، هەموو خەڵكى چەمچەماڵ گەواهى ئەدەن كە مستەفا چاڵاوى نە دزە و نە بیئەخلاقە زۆر لە هەوڵی خزمەت كردنى شارى چەمچەماڵ و یەكێتیە ، هەروەها مستەفا چاڵاوى پێشمەرگەیەكى ئازاو چالاك كادرێكە دڵسۆز و بەوەفا كەلەهەردوكیاندا سەركەوتوو بوو تا پێشمەرگە بوو لەگەڵ مامەڕیشەدا لەبەر ئازایەتى مامەڕیشە ناوى لێنابوو (مام فیل) كەتائێستا لەدەستنوسێكى مامەریشەداماوە كە وەسفى دەكات ، وە مامەڕیشە زۆر سیقەى لەسەر بوو زۆربەى نهێنیەكانى لا باس دەكرد ، هەروەها وەكو كادیرێكى سیاسیش سەركەوتوو بوو كەلەساڵی (1992) لەناو حەڕەمى سیاسەت كار دەكات چەندین جار تاپلەى جێگرى مەسئول مەڵبەند چوەو دوا جاریش تامەسئول مەڵبەد ، كە ئێستا بەرپرسی مەڵبەندى (15) ى چەمچەماڵە شوێن دەستى دیارە لەشارەكەدا و هەر لە كردنەوەى پەیمانگەى هونەرە جوانەكانەوە تا دەگاتە غەرامەكردنى بەنزینخانەكان كە بۆ یەكەم جار لەمێژوى شارى چەمچەماڵدا بیست بەنزین خانەى غەرامە كرد لەسەر گەندەڵی و دزى بەڵام زۆر بەداخەوە گەندەڵترین و ئیهمالترین كەسی كردە جێگرى خۆى ئەویش (ڕێبوار جاف) بوو ،
(رێبوار جاف نەفەردزەكەى ناو گوراج سەنگاو)
رێبوار جاف جێگرى بەرپرسی مەڵبەندى (15) ى چەمچەماڵ پێشتر كەسێكى عەشایەر و شوان بوو تا پرۆسەى ئازادى عێراق دوایی دەبڵێكى علوجى هێناو نەفەرى دەدزى لەگەراج سەنگاو چونكە خەتى نەبوو ، دواتر لەلایەن خولە سەنگاویەوە كرا بە ئەندام مەڵبەند بەبێ ئەوەى بەرپرسی مەڵبەند ئاگاى لێبێ بۆیە بەرپرسی مەڵبەند (سیروانى كوێخا نەجم) واژوى بۆ نەكرد چونكە لەسەروى ئەوەوە كارى بۆ كردبوو دواتر لەهەڵبژاردنى مەڵبەندەكانى یەكێتى نیشتمانیدا خۆى هەڵبژارد بۆ بەرپرسی كۆمیتەى چەرموو بەڵام دەرنەچوو، بوو بە جێگرى یەكەم دواتر بەهۆى مستەفا چاڵاویەوە خۆى پاڵاوت بۆ جێگرى مەسئول مەڵبەند دەرچوو تەنها چەند مانگێك لەگەڵ مستەفا چاڵاوی نێوانیان باش بوو دواتر هەڵَگەڕایەوە و خۆى فرۆشت و چەندین جار لەلایەن پاسەوانەكانیەوە تەقەى لەماڵی خۆیان دەكرد تا پارە و پلەى پێ وەرگرێ هەروا بوو سەیارەى وەرگرتوو خانوى كردوو پارەیان داپێی ، لەناو مەڵبەند دەستى كرد بەكارى سێكسی لەگەڵ ئافرەتەكانى دەور و بەرى چەندین جار گیراوە لەگەڵ ئافرەت دەم لەناو دەم لەژورى جێگرى بەرپرسی مەڵبەندا ، تەكەتولی دەكرد بۆ خۆى نەك بۆ یەكێتى تا لەداهاتودا ببێتە بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى ، یەكێتیش ئاگاى لێ نیە بەدەستى خۆى خۆى داوە بەشوو لەچەمچەماڵ چەندین جار گیراوە كارتى بۆ ئافرەت داخل كردووە بەناو تەكەتولەوە تا جارێ كارمەندێكى تازە هاتبوو ئەمەى پێ قبوڵ نەكراو بەبەرپرسی مەڵبەندى ووت ، مستەفا چاڵاویش كەرامەتى ڕوشاند بەمەشەوە نەوەستا دەستى كرد بەدزینى پارەى نەسریە و كارى سێكسی تاكو مستەفا چاڵاوی پێی زانى و بووە شەریان ئەم شەڕەش بۆ ڕێبوار تازە نیە چونكە پێشتر لەلایەن (فواد حەمە خانەوە) دەمانچەى لێ دەركرا بوو ، چەندین كارگێر مەڵبەند و ئەندام مەڵبەند بەشەرهاتون لەگەڵی . ، رێبوار پیاوى ئەو پۆستە نەبوو خێرت نەنوسێ مستەفا چاڵاوى وا پیاوى وات كردە دەعبا ، لەڕوى خوێنەوەاریەوە خوێنەوارى نیە بڕوانامەى سێیەمى ناوەندى لەكەركوك كرد
بەتەزویر دواتر تاقی كردنەوەى دەرەكى كرد بۆ پۆلی شەشەمى ئامادەیی بەحەلكردنى ئەسیلە و ناردنى قۆپیە لەلایەن بەرێوەبەرى هۆڵەكەوە ناجیح بوو وەرنەدەگیرا چونكە تەمەنى گەورەبوو تەمەنى بچوك كردەوە بەتەزویر لە پەیمانگەى مامۆستایانى چەمچەماڵ وەرگیرا و بەبێ ئەوەى دەوام بكات تەواوى كرد .

(یەكێتى نیشتمانى و بەشودانى لەچەمچەماڵ)
یەكێتى بەدەستى خۆى بەهۆى ڕیبوار جافەوە خۆى دا بەشوو لەچەمچەماڵدا بە جۆرێ ئەندازەى ئەندامەكانى كەم بوەتەوە كە ناگات بە ئەندامەكانى پارتى لە چەمچەماڵ ، لە هەڵبژاردنى پارێزگاكانى (2005) دا پارتى مەعاشی سێ هەزار كەسی دەدا بەڵام (800) دەنگیان هێنا ئێستا (10000) هەزار ئەندامیان هەیە بەلانى كەمەوە لەماوەى چوار ساڵدا نۆ هەزار ئەندامیان زیادى كردووە ئەمەش هۆكارەكەى دەگەرێتەوە بۆ ڕێبوار جاف ، بۆیە تكا دەكەم خوێنى شەهیدەكانمان بە فیڕۆ مەدەن چیتر یەكێتى بچوك مەكەنەوە و خیانەت لە شەهیدان مەكەن و ئێسك و پروسكى ئەنفالەكان مەكەن بە تەشریب دەرخواردى ئەندامەكانى یەكێتى مەدەن بەدەستى خۆتان مەرگ بۆ یەكێتى نیشتمانى كوردستان هەڵمەكەنن .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان