<

(ســۆزێـــــك بــۆمــەرگى هاوڕئ گۆنــا)

16/05/2011, 12:00 (GMT+1)


هاورێم ئەى مرۆفە گەورەكەى شارى سنەى ڕۆژهەڵات وتێكۆشەرە بوێرووماندونەناس ولەخۆبردوەكەى بوارى جالاكى مەدەنى وبزووتنەوەى ژنانى هەڵبجە
ئەى هاورئ خۆشەویستەكەى هاورئ یان وقوتابخانەوخۆشەویستى هەموان
واچل ڕۆژبەسەرمەرگى تۆى خوشكو هاوڕئ وئازیزماندا تێدەپەڕێت
واچل ڕۆژبەسەركۆتاماڵ ئاواو كۆتاسەفەروكۆتاگوئ بیستن وچاوولێبڕینى هاوسەروودوجگەرگۆشەكەت وهاوڕێیانتداتێدە پەڕێت ئاههههه چى كۆج ومال َ ئاوایەكى سەخت بووبۆخێزان وخزمان وئێمەى هاوڕێیانت...
واجل ڕۆژە ئازارێكى بەسوێت بەكۆجت بەرداوەتە هەناوى هەموان ...واجل ڕۆژە برینێكى قوڵبەجەستەى هەمواندا ڕۆدەجێت... واجل ڕۆژە ئازارووخەم بەدڵ ونێوچاوانى هەموانەوە بەدى دەكرێت ئەوخەمەى كەقەت ناتوانرێت لەبیربكرێت ...واچل ڕۆژە بەجێت هێشتوین بەڵام هێشتابرینى پڕئازارى هەناومان پڕلەسوئ یەوكۆتای نەهاتوەوناشیەت...واچل ڕۆژە دەست لەسەرسنگ لەچاوەڕوانى چلەى كۆچت ڕاوەستاوین
هاوڕئ گۆنا لەگەڵ هەریادێكت یەكەم هاتنت لەشارى سنەى منداڵیتەوەبۆشارەپڕلەژانەكەى هەڵبجەولەگەڵ یەكەم هاتنت بۆنێوڕیزەكانى حزبەكەت بۆدەست پێكردنى تێكۆشانت بۆداكۆكى كردن لە مافەكانى ژنانى بەشمەینەتى ئەم هەرێمەوبۆبەدى هێنانی دونیایەكى یەكسان وبێ چەوسانەوە..دیمەنى پڕلەبوێری وپڕتوانایى ولێوەشاوەیتم وەیاد
دێتەوەكە لەم دەفەرەولەوساتەوەختەداسیاسەت بۆپیاوانیش ئاسان نەبوو.. بەڵام مل ملانێت لەگەڵ ئەووەزعەسیاسیە وناحەزانى حزبەكەت وناحەزانى بزووتنەوەى ژنان هێندەى ترگەورەى وبوێریتى بۆمان سەلماند
بەڵام ئەفسوس كەقەدەرێگەى گرتى لەبەردەوام بون لە بەدى هێنانى ئاوات وخۆزگەكانت .ئاواتى بەمەنزڵ گەیاندنى تێكۆشانت لەنێووبزوتنەوەى ژنان وبەردەوام بون لەتێكۆشانت لەڕیزى حزبەكەت...خۆزگەى پەروەردەكردنێكى خۆت ئاساى منداڵى دووكۆرپەكەت ...خۆزگەى پێكەوەژیانێكى بێ ئازارى هەتاهەتات لەگەڵ هاورئ وهاوسەرەكەت بەسەرببردایە..هەموئەمانەڕۆژگاربێ بەزەییانە ڕێى پێگرتى هاوڕئ..تەنانەتە لەكۆتاچاولێكنان وسەفەرت دوورلەدیداروهاوڕئ ئەرسەلان ى هاوسەرت وهاوڕیانى حزبەكەت وهاوڕێیانى قوتابخانەت بوو...بمانبورە منیش وهاوڕئ وهاوسەروهاوڕێیانى كۆمیتەكەیشت ببورە كەنەمانتوانى لەكۆتاسەفەرت لەلات بین وراِسپاردەى كارى داهاتوتمان بۆباس بكەیت بمانبورە وەك هەمیشەت بەگەورەى ودڵ فراوانیت بمانبورە
لەم ڕۆژەداولەچلەى كۆچتدادەست لەسەرسنگ لەئاستت ڕادەوەستین وبەڵێنى درێژەدان بەڕێبازووڕگاكەت دووپات دەكەینەوبەیادەوەریەجوانەكانت هەرلامانیت بنوخۆشەویستى هەموان بنووئاسودەبنوو
جارێكى ترووسەدان جاریادت بەخێر
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان