<

من دەمێكە گومانم لە ڕۆژنامەى ئاوێنە هەیە كوردستانپۆست

19/03/2011, 12:00 (GMT+1)


كوردستانپۆست وەك سایتێكى حەقبێژ و ڕاستگۆ ئەمڕۆ بابەت و نووسین و هەواڵەكانى بوونەتە جێیى باس و خواستى گەرمى شەقامى كوردى بەشێوەیەك لەهەموو شوێنێك ، لەهەموو ماڵً و زانكۆ و شوێنێكى كار ، لەهەموو فەرمانگە و دام و دەزگایەكى حزبى و حكومى حزورى هەیە و لەگەڵمانە ڕۆژانە ، وەك هاوڕێیەكى كارگێڕمەڵبەندم ئەیووت ئەبێ شەوانە سەیرى كوردستانپۆست بكەین بزانین چى هەیە و چى نیە و نهێنى كۆبوونەوەكانى مەكتەبى سیاسى و حاڵى حزبەكەمان بزانین و بەیانى بەخەڵك و ئەندام و كادیرانى خۆمانى بفرۆشینەوە ؟ .
بەداخەوە ئەمە یەكەم جار نیە چەند جارێكى تریش ئەمە ڕوویداوە و دووبارە بۆتەوە كەئەو میدیا ئازاد و ئەهلیانە بێ ناوهێنانى كوردستانپۆست هەواڵ و بابەتى كوردستانپۆستیان بردوە و ڕاپۆرت و شیكاریان لەسەر كردوە ئەوەى چەند ڕۆژى ڕابردووش ڕۆژنامەى ئاوێنە كردى بەرامبەر كوردستانپۆست بەڕاستى جێیى داخ و مایەیى شەرمەزاری بوو ، من وەك خۆم دەمێكە تێبینى و حەزەڕم هەبووە لەسەر ئەو میدیا ئەهلى و ئازادانە بۆنمونە باسى ڕۆژنامەى ئاوێنە بكەین دەمێكە گومانم هەیە ((خزمەتى زۆرى كردوە ناڵێین نەیكردوە)) بەڵام زۆرشتیش لەبارەیانەوە باس ئەكرێ كەجێیى داخە بەڕاستى ، من باسى بابەتێكى دیار و هەستیار ئەكەم پێم خۆشە بەڕێزانى ئاوێنەش وەڵامم بدەنەوە گەر وانیە بۆ ئەوەى لاى هەموو لایەك ئەمە ڕوون بێ ، چونكە ئەو بابەتەم لەكەسێكى ڕۆژنامەنووس زانى كەجێگاى باوەڕیە ئەوە نیە بڵێم هەر لەجادە بیستوومە و بێم پەخشى بكەم ، ئەو هاوڕێ ڕۆژنامە نووسەم ئەیووت تەواوى نهێنیەكانى كەیسى ئەنفلەوەنزاى باڵندەى ئیدارەكەى عومەرفەتاح لاى ڕۆژنامەى ئاوێنە هەبوو كە بۆچى ئەو سیناریۆیەیان دروست كردووە و چ پارەیەكى خەیاڵیان بەو ناوەوە دزى و بردوە و چۆنیان هێناوە و كێ شەریك بووە و ...........هتد . بەڵام لەبەر ئەوەى سەرى چەند ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى و عومەرفەتاح و دكتۆر محەمەد خۆشناوى ئەگرتەوە ئەم بابەتەیان كەپس كردو لەژێر فشارو تكاى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بڵاویان نەكردەوە بۆیە من لەو ڕۆژەوە كەئەم بابەتەم بیستووە زۆر سارد بوومەوە لەسەر ئەو ڕۆژنامەیە و ستافەكەى ، چونكە هەر خوا ئەزانێ چەندان بابەت و هەواڵ و چیرۆكى تریش هەبووە لەبەر خاترى خاتران و تكاى ئەم و ئەو بڵاونەكراوەتەوە بۆیە لاى من ئەو بابەتەى كوردستانپۆست و ناونەهێنانى كوردستانپۆست لەلایەن ئاوێنەوە غەریب نەبوو ، چونكە دەمێكە ئەوەم لەبارەیانەوە بیستووە .
سەربەرزى و بەردەوامى بۆ خەباتى پیرۆز و نەپساوەى كوردستانپۆست .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان