
ریكەوتی رۆژی هەلبژاردن لەكەركوك7/3/2010ریژەی بەشداری كردن لەهەلبژاردن تا نیوەرۆش لەسەدا چل تیپەری نەكرد بەمەش چاودیرانی لیستی حەچچە كەرەكە نارەحەت بوون و لەبەرچاودیرانی لیستی گۆران نەیاندەزانی چیبكەن و چۆن تەزویرات دەست پیبكەن بۆیە خولەك بەخولەك كەوتن پیوەندیكردن لەگەل بەرپرسانی كومیتە و لق بەمەبەستی پركردنەوەی ئەو فۆرمی دەنگدانانەی كەبەبەتەكالی دەمیننەوە.دواتر پاش نیوەرۆ كەوتنە فشارهینان بۆسەر كارمەندانی كۆمسیون لە بنكەكانی دەنگدان و بۆدەرپەراندنی چاودیرانی لیستی گۆران لە ویستگەكانی نیو بنكەكانی دەنگدان بۆ بوار رەخساندن لەپیش تەزویرچیەكانی هەردوو حیزبی تەزویرچی هەرچەندە لەزۆریك لە ویستگەكانی دەنگدان ئەو بوارەیان بۆ نەرەخسا بەڵام بەپیی هەندیك زانیاری لەدواساتەكانی وادەی هەلبژاردن بەشیوەیەكی بەرچاوو و بەبی خواستی كارمەندانی كۆمسیۆن لەزۆربەی ویستگەكانی بنكەكانی هەلبژاردن لەژیر گوشار و هەرەشە بەئامانجی خۆیان گەیشتوون و ژمارەیكی بەرچاو دەنگی نارەوایان بۆخۆیان توماركردووە. تەنانەت سەرجەم ریكخەری بنكەكانی دەنگدان و بەریوەبەری ویستگەكان و هەندیك كارمەندی نیو ویستگەكان كارئاسانی و چاوپۆشی تەواویان بۆتەزویرچیەكان كردووە بەمەش هیچ بواریكیان بۆ مونافەسەی رەواو بنەماكنی دیموكراتی و یاسا و ریساكانی هەم كۆمسیۆنی ناسەربەخۆی هەلبژاردنەكان و هەم ئیرادەی گەل نەهیشتۆتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست