دەستگیركردنى باندێكى لەشفرۆشى لە دەزگایى وەرگێران، كە حەسەنى ئەحمەد مستەفا سكرتێرەكەى سەربازهەورامى سەرپەرشتى دەكا!
30/04/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەكەى پۆلیسى تەیراوا پاش یەك دەمژمێر جارێكى تر ئاگادارى كردین كە بە هۆیى تەلەڤۆنى سەرباز هەورامیەوە حەسەن و 4 كەسەكە ئازاد كراون و 6 لەشفرۆشەكەش بۆ بەندیخانەى چاكسازى گواستراونەتەوە، تا هەواڵەكە بڵاونەبێتە وە!
بەڵام نەیانزانیوە چاودێرو پەیامنێرو خەڵكە دڵسۆزەكەى كوردستانپۆست چاوكراوەن و بە هەموو شێوەیەك وەك تەونى جاڵجاڵۆكە هەموو شوێنەكانیان تەنیوەتەوەو وریایانە ئاگادارى خشەى مارن!
هەر بۆ زانینى خوێنەران حەسەن ئەحمەد مستەفا ئەو كەسەیە دواى 5 ساڵ كە بە بڕیارى دەزگایى پاراستن ببوە پەكەكەو خۆى خزاندبووە ناو هەندێك دەزگاى سەربازى و ڕێكخستنەكانى گەریلاكانى پەكەكەو دواى ئاشكرابوونى هەڵهات و پاراستن بۆ ماوەى 2 ساڵ زیاتر پەروەردەیان كرد وەك سیخوڕێكى ناسراوى ناو پارتى و دەرەوەى پارتى ناسراوەو ، بۆ ئەوەى ماوەیەك دوورى بخەنەوە بەناو ڕاوێژكارى سەرباز هەورامی یەوە دانراوەو چەندین ئەركى قێزێون و سیخوڕایەتى و كویلایەتى پیسپێردراوەو لە ژێر باڵى بەناو دەزگاى وەرگێڕانەوە، كە وەك جاسوس كار دەكات وبە تایبەتى لەسنورى قەڵادزێى و نزیك كردنەوەى هەندێك جاشقەڵەم و هەلپەرست و خۆفۆرۆشى وەك خۆیى بۆ ئەوەى دژایەتى كابینەكەى دكتۆربەرهەم بكەن و نووسینیش لە دژى كۆسرەت ڕەسول و كوتلەكەى بڵاوبكەنەوە تا كێشەى نێوان تاڵەبانى و كۆسرەت زیاتر زەق بكەنەوە، هەمووى بە بڕیارى سەرباز هەورامى بەردەسى نووسینگەى نێچیرى گەورە ماڤیایى قاچاخچى نەوت و غاز بە هاوكارەى ئاشتى هەورامى و سەرباز هەورامى!
باشترین بەڵگەش زیاتر لە 23 كارمەندو نووسەر بە هۆیى ئەوەى نەكا لە بەدڕەوشتى و جاسوسى تێوە بگلێن وازیان لەو دەزگایەى حەسەن هێناوە، لەوانە حەسەنى دانیشفەر كە مرۆڤێكى ڕۆژهەڵاتى و كوردێكى پاك و خاوەن هەڵوێست بووەو، ئێستا ئەندامى بالاى دەزگاى خێرخوازى بارزانیە.
بەڵگەیەكى دیكەى جاسوسى حەسەن دەركردنى رَۆژنامەى (ڕووبەر و) دواى فەشەل هێنانى كوردستان ڕاپۆرت !
حەسەن ئەحمەد مستەفایى قەڵادزێى كە براى هیوا ئەحمەد قەڵادزێى یە بەرپرسى دەزگایى پاراستنى لقى 3 كەركوكە ، كە دەستى لە نەخشەى شەهید كردنى سۆرانى مامە حەمەى جوانەمەرگدا هەبووە!
پاراستن بۆ ئەوەى باشتر حەسەن بەكاربهێنن ناوێكیان بۆ دۆزیوەتەوە كە گوایە چاودێرى سیاسى و(شكاریى سیاسى لەبارەى پەكەكەو توركیاوە دەكات!
حەسەن چونكە بە سیخوڕى لە دایك بووە، 3 دەورەى زمانى ئینگلیزى بینیوەو ئەوجا فێرى ئینگلیزى نەبووەو فەشەلى هێناوەو دوو دەورەیى توركى بینیوەو مامۆستایشى هەبوو ئەوجا هەر هیچ فێر نەبووە، بە هۆى چەند جاش توركامانێكى پاراستنەوە بابەتى ڕۆژنامەكانى توركیاى بۆ كوردى وەردەگێڕن و ئەویش لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن كاوێژیان دەكاتەوە!
گەر پێویستى كرد، تەواوى نهێنیەكانى حەسەن ئەحمەد مستەفا و بنەماڵەكەى ئاشكرا دەكەین، با باسى دزیى و پارە خواردن و ئیمزا كردن لە جیاتى نوسەران و گەندەڵى دەزگایى وەرگێران ئاشكرا دەكەین، كە هەزاران كتێبى لە مەخزەنەكاندا تۆزى لەسەر نیشتوەو دایناوە لەمەجالێكدا هەمووى بار بكاو لە چۆلەوانێك بیسوتێنێت!
ئەمەش ئاستى هزریى و ڕۆشنفكرى جاسوسەكانى پارستنە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















