نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز وەزیری خویندنی باڵا
27/09/2010, 12:00 (GMT+1)
ئاماژە بە كوبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە رێكەوتی 7/9/2010 سەبارەت بە تەمەنی ئەو خوینكارانەی كە خۆیان كاندید دەكەن بۆ خویندی ماستەر بریارتان داوە كە وا تەمەنی كاندیدەكە لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت بەلام لە سەر سایتی وەزارەتی خویندنی بالا لە رێنماییەكاندا هاتووە كە تاكو ئەمڕۆ ئەتوانی تەماشای بكەیت تەمەنی كاندیدی بۆ ماستەر بە 45 ساڵ دیاری كردووە ئیتر نازانم ئەوەی لە سەر سایتەكە راستە یان ئەوە بۆ ئێمە هاتووە ئەگەر ئەوە بۆ ئێمە هاتووە راست بێت. بە راستی ئەم بریارە زوڵمێكە دەرهەق بە ئێمە مانان دەكرێت .چونكە من ئەوە ماوەی دوساڵە لە كۆلیژی پەروەردە/كەلار بەشی ئینگیزی دامەزراوم بە موعید و موعەدەلم لە 76 زیاترەو وە چاوەڕێم خۆم كاندید بكەم، سالانی رابردوولە 1/7/2010 تاقی كردنەوەی كەفائە ئەنجام دەدراِتاكو ئەوروژە تەمەنی من ئەكاتە چل ساڵ رێك كە مەوالیدی 1/7/1969 ئیستا بەڕێزتان تاقی كردنەوەكەتان دوا خستووە بۆ كاتێكی نادیار كە تەمەنی من پێ دەنێتە1 4 ساڵ . ئایا بۆ من باجی ئەم بڕیارەی بەرێزتان بدەم كە تاقی كردنەوەكانتان دوا خستووە.؟ بە راستی ئەگەر تەمەنم لە كوردایەتی بە هەدەر نەچوایە ئێستا پێویستم بەوە نەبوو لە بەر بەرزی تەمەنم سزای من بدایە . خوا لە سولتان محمود گەورەترە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























